په‌رله‌مانی كوردستان: كێشه سیاسییه‌كان یارمه‌تییه بۆ تیرۆر
زۆر به‌داخه‌وه جارێكی تر تیرۆریستان
توانیان زه‌فه‌ر به‌هاوڵاتیانی عیراق ببه‌ن و له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك
كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌زۆربه‌ی پارێزگا‌و شاره‌كانی عیراق ژماره‌یه‌كی زۆر
هاولاتیان كرده قوربانی ئامانجه گلاوه‌كانیان.

ئه‌م كرده‌وه تیرۆستیانه‌ی هه‌وڵیكی تری دوژمنانی ئاشتی وپێكه‌وه‌ژیانه له‌عیراقی فیدرالدا، له‌ریی ئه‌م كرده‌وه ده‌یانه‌وێ دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی بخه‌نه نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لانی عیراق، دیاره به‌رده‌وامبوونی كێشه سیاسیه‌كان وناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان هۆكارێكی یارمه‌تیده‌ره بۆ تیرۆریستان ودوژمنانی عیراقی نوێ كه پلان وبه‌رنامه‌ی شه‌رانگیزی خۆیان تێدا جێبه‌جێبكه‌ن.
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌رك وبه‌رپرسیاریتی سه‌رجه‌م هێز ولایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراقه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخه‌نه سه‌رووی ململانی سیاسیه‌كان و به‌گیانی یه‌كتر قبولكردنه‌وه بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌رمیزی دانوستان و گفتوگۆی ئاشتیانه وجێبه‌جێكردنی ده‌ستوورو بنه‌مای ته‌وافوق و ریكه‌وتنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌پرۆسه‌ی سیاسی عیراقی له‌سه‌ر بیناكراوه.
نه‌مری بۆ شه‌هیدان، رووره‌شی وریسوا بوون بۆ تیرۆریستان ودوژمنانی ئاشتی وپێكه‌وه ژیان.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
15/4/2013