سه‌ندیكا هۆشداریی ده‌داته رۆژنامه‌نووسان

(ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین) نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان به NNA راگه‌یاند، به‌مزووانه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌ندامێتی ئه‌و ڕاگه‌یاندنكارانه ده‌ده‌ن، كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كراوه‌و هیچ پیشه‌یه‌كی دیكه‌یان نییه، بێجگه له‌كاری ڕۆژنامه‌وانی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندامی سه‌ندیكا، ده‌بێت بیسه‌لمێنن كه ڕۆژنامه‌نووسن، چونكه له‌داهاتوودا ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كاتێك ڕۆژنامه‌نووسێك داده‌مه‌زرێنن، ده‌بێت وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (35)ی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێم‌و كاری ئه‌ندامێتی له‌سه‌ندیكاكه‌یاندا.
نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا باس له‌وه‌ده‌كات، هه‌ندێك ئه‌ندامیان هه‌یه له‌ئێستادا فه‌رمانبه‌رن، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی قبوڵ نییه، چونكه ناكرێت كه‌سێك دوو پیشه‌ی هه‌بێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه خۆی بۆ سه‌ندیكا یه‌كلایی بكاته‌وه، ڕۆژنامه‌نووسی یاخود فه‌رمانبه‌ری هه‌ڵده‌بژێرێت.
بیلال جه‌عفه‌ر