دژه خه‌ون
وا باوه په‌رداخێك له شیری گه‌رم، كوپێك له چای گوڵه به‌یبوون یان
چه‌ند پارچه‌یه‌ك له گۆشتی قه‌ل و چه‌ندین خۆراكی دیكه،ڕامان ده‌كێشن بۆ
خه‌وێكی به‌رده‌وام و ماندوڕه‌وێن، به‌ڵام ئایا خواردن هه‌یه كه ببێته‌هۆی خه‌به‌ركردنه‌وه‌مان له شه‌ودا؟.
د.كێلی گله‌یزه‌ر بارۆن، توێژه‌ری بواری خه‌و و فێركاری بواری ده‌مارزانی
له زانكۆی پزیشكی نۆڕزوێست له ئه‌مریكا، ده‌ڵێت "زۆربه‌ی ئه‌و
توێژینه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی خه‌و و خۆراك ئه‌نجامدراون، جه‌خت
له‌سه‌ر چۆنێتی شێوازی خه‌وتن و كاریگه‌ریی ڕێژه و جۆری خۆرك
ده‌كه‌نه‌وه".