وته‌بێژی پارتی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم،
جه‌ختی له‌وه كردوه‌ته‌وه "ئێستا هه‌موو رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی
كوردستان سه‌رقاڵین له ئاماده‌باشی داین و پلاندانانن بۆ به‌شداریكردن له
پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردندا و له‌م ساڵه‌دا".
ئه‌مه ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وته‌بێژی پارتییه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له جه‌عفه‌ر ئیبراهیم وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر هه‌واڵێكی له
رۆژنامه‌ی هاووڵاتی ژماره 1020 رۆژی چوارشه‌ممه 27/3/2013 هه‌واڵێك
بڵاوكرایه‌وه له‌سه‌ر زاری كاك عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی وته‌بێژی پارتی
دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی له ژێر
ناونیشانی (پارتی: ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نادرێت) ئه‌م هه‌واڵه راست
نییه و ده‌بێت به هه‌ڵه نووسرابێت و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌و به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هه‌میشه سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی
كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆی
و ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رچی زووتره هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان
ئه‌نجام بدرێت و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
له واده‌ی خۆیدا له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌م ساڵ دا ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت و
ئێستا هه‌موو رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رقاڵین له
ئاماده‌باشی داین و پلاندانانن بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌كانی
هه‌ڵبژاردندا و له‌م ساڵه‌دا.