هه‌فته‌ی داهاتوو كورد بڕیاری خۆی ده‌دات

(موئه‌یه‌د ته‌یب) وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی كوردستان، له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به NNA ڕاگه‌یاند، بڕیاره پێنجشه‌ممه نوێنه‌رانی فراكسیۆنه كوردییه‌كان، له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆببنه‌وه، بۆ تاووتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كان‌و دیاریكردنی كاتی دانیشتنه‌كه‌ی، نێوان (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زیره كورده‌كان له‌حكومه‌تی به‌غدا‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ئامانجی تاووتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كان‌و بڕیاری كشانه‌وه یاخود گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره كورده‌كان، بۆ دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پێشبینیده‌كرێت سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و وه‌زیره كورده‌كان‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردییه‌كان، له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامبدرێت. دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵی عێراق، له‌لایه‌ن (هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی)یه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ تێپه‌ڕێندرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی لایه‌نی كوردی له‌به‌رچاوبگیرێن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌زیره كورده‌كانی له‌حكومه‌تی به‌غدا، بانگهێشتكردووه بۆ هه‌رێم، به‌ئامانجی ڕاوێژ‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن.