كار بۆ بازرگانێكی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات
هونه‌رمه‌ندی ناوبراو، ناسراوه به رزگاری گه‌رده‌لوول، ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی كاری بازرگانیكردنه له‌بواری مۆبیلیاتدا، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند، له‌باره‌ی هۆكاری ده‌رنه‌كه‌وتنی له‌بواری هونه‌ریدا ده‌ڵێ "مه‌رج نییه به‌رده‌وام ده‌ربكه‌ویت و كاربكه‌یت له‌هه‌موو كارێكی هونه‌ریدا، من وابیر ده‌كه‌مه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر بوه‌ستیت، به‌ڵام كارێكی باش بكه‌یت" .
كوڕه‌كه‌ی گه‌رده‌لوول، له درامای دووپشكدا رۆڵی ئاری ده‌بینێت، كه رۆلێكی كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر خراپه، "ئاری، كار بۆ بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كات" هه‌روه‌ها گوتیشی " ئه‌م كه‌سایه‌تییه، لایه‌نی ئیجابی هه‌یه، هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشی ئه‌وێت له خۆی دووری بخاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌یه‌وێت خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گیرۆده‌ی ژیانی خۆی نه‌كات".
درامای دوو پشك درامایه‌كی تاڕاده‌یه‌ك ئه‌كشنه، سه‌رجه‌م كاره هونه‌رییه‌كانی ته‌واو بووه، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌چێته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان، دراماكه، باس له‌كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كات، له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا خۆفرۆش بووه، ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی دیكه زه‌ره‌رمه‌نده بۆ ئه‌م وڵات و خاكه كه كاری ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات.
رووداو