خۆپاراستن له‌به‌ردی گورچیله
نه‌خۆشی
به‌ردی گورچیله نه‌خۆشییه‌كی زۆر باوی ناو كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌هۆیه‌وه
توشبوو روبه‌رووی چه‌ندین نه‌خۆشی و كێشه‌ی ته‌ندروستی دیكه ده‌بێته‌وه،
چه‌ند رێنماییه‌كی ئاسان هه‌یه بۆ خۆپاراستن له به‌ردی گورچیله.
به‌رد
كاتێك له گورچیله‌كاندا پێكدێت كه چه‌ند جۆرێك كانزا و ترشه مادده
وه‌ك كالسیۆم و ترشی یوریك له گورچیله‌كاندا چڕ ده‌بنه‌وه و
كۆده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌كه بچووك بێت ئه‌وا ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی
ئاسایی له‌ڕێی رێڕه‌وی میزه‌وه ده‌ربچێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌وره‌بێت ئه‌وا
له‌وانه‌یه پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بێت و زیانی درێژخایه‌ن به
گورچیله و رێڕه‌وه‌كانی بگه‌یێنێت.
بۆ مه‌به‌ستی خۆپاراستن له به‌ردی گورچیله، چه‌ند رێنماییه‌كی گشتی ته‌ندروستی هه‌ن كه زۆرینه‌ی پسپۆڕان له‌سه‌ریان كۆكن:
- خواردنه‌وه‌ی بڕی ئاوی پێویست، مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا، به تێكڕا نزیكه‌ی 2.5 لیتر شله‌مه‌نی پێویسته.
-
خواردنی بڕی پێویستی كانزای (مه‌گنیسیۆم)، ئه‌م كانزایه یارمه‌تیده‌ره
بۆ كرداری هه‌ڵمژینی كالسیۆم له له‌شدا، ئه‌گه‌ر له‌ش به پێی پێویست
كالسیۆم هه‌ڵنه‌مژێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری چڕبوونه‌وه‌ی و پێكهێنانی به‌ردی
گورچیله‌ی هه‌یه.
- دووركه‌وتنه‌وه له‌و خۆراكانه‌ی رێژه‌ی
شه‌كریان به‌رزه، ئه‌گه‌ر شه‌كر زیاتر له بڕی پێویست بخورێت ئه‌وا
مه‌ترسی به‌ردی گورچیله دروست ده‌كات.
- ئه‌نجامدانی چالاكی
وه‌رزشی به‌پێی پێویست، كه‌می وه‌رزش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ
به‌رزبوونه‌وه‌ی كالسیۆمی له‌ش بۆ رێژه‌یه‌كی ناته‌ندروست، هه‌روه‌ها
چالاكی وه‌رزشی یارمه‌تیده‌ره بۆ سه‌قامگیركردنی په‌ستانی خوێن، به‌رزی
په‌ستان مه‌ترسی به‌ردی گورچیله زیاد ده‌كات.
- كۆنترۆڵكردنی بڕی
خوێ له ژه‌مه خۆراكه‌كاندا، به‌پێی رێنمایی زۆرێك له پسپۆڕان مرۆڤێكی
ته‌ندروست له رۆژێكدا بڕی یه‌ك كه‌وچكی چێشت خوێی پێویسته، ئه‌گه‌ر له‌م
بڕه زیاتر بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری به‌ردی گورچیله به‌رز ده‌بێته‌وه.