بەپێی وێنەیەک کە لە ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، شیمۆن پێرێز سەرۆک کۆماری ئیسڕائیل بەجلی کوردی بەشداری جەژنی نەتەوەیی گەلی کورد “نەورۆز” دەکات.

ئەم وێنەیە لە نەورۆزی ئەمساڵ لە ئیسڕائیل گیراوە لە کاتێکدا کە کوردانی ئەو وڵاتە یادی ئەو جەژنە نەتەوەییە دەکەنەوەو سەرۆک کۆماری وڵاتەکەش بەجلی کوردی و هەڵپەڕکێ بەشداری دەکات.

٢١ ی ئاداری هەموو ساڵێک وەک یەکەمین رۆژی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز هەژمار دەکرێت و سەری ساڵی نوێی کوردییە.

(کوردمیلۆدی)