بـــهرده گهورهکـــان..
له‌سه‌ر
گرنگی‌و به‌ڕێوه‌بردنی كات مامۆستایه‌كی زانكۆ ده‌ستی به وتنه‌وه‌ی
وانه‌یه‌ك كرد‌و بۆ تێگه‌یشتنی خوێندكاره‌كان نموونه‌یه‌كی زیندووی
هێنایه‌وه تا زیاتر مه‌به‌ستی خۆی بگه‌یه‌نێت ..نموونه‌كه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی بچووك پێكهاتبوو ئه‌ویش: ده‌ستی كرد به دانانی دۆلكه (سه‌تڵێك) له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می‌و پاشان ژماره‌یه‌ك به‌ردی گه‌وره‌ی هێنا به هێواشی یه‌وه یه‌ك دوای یه‌ك ده‌یخستنه ناو سه‌تڵه‌كه‌وه، كاتێك پڕ بوو له به‌رده‌كان له خوێندكاره‌كانی پرسی: ئایا ئه‌و سه‌تڵه پڕ بووه؟
هه‌ندێك له‌وه‌ڵامدا وتیان: به‌ڵێ.
دووباره پرسی یه‌وه: ئێوه دڵنیان؟ پاشان له‌ژێر مێزه‌كه‌وه كیسێكی ڕ‌اكێشا پڕبوو له به‌ردی بچووك‌و كردنیه ناو سه‌تڵه‌كه‌وه هه‌تا بۆشایی نێوان به‌رده گه‌وره‌كان پڕبوونه‌وه .... بۆ جارێكی تر پرسیاری كرد: ئایا سه‌تڵه‌كه ئێسته پڕ بووه؟
یه‌كێك له خوێندكاره‌كان وتی: له‌وانه‌یه نه‌خێر ....
مامۆستاكه ده‌ستخۆشی‌و ئافه‌رینی لێ كرد‌و هه‌ستا به ده‌رهێنانی كیسێكی تر له‌ژێر مێزه‌كه‌وه كه ئه‌مجاره‌یان لمی تێدا بوو‌و ڕژاندیه ناو سه‌تڵه‌كه‌وه تا هه‌موو ئه‌و بۆشایی یانه‌ی له نێوان به‌رده‌كاندا هه‌یه پڕببێته‌وه!!
بۆ جاری سێ یه‌م پرسی: ئایا سه‌تڵه‌كه پڕ بووه یان نا؟؟
هه‌موو خوێندكاره‌كان به‌یه‌ك ده‌نگ وتیان نه‌خێر!
پاش ئه‌وه‌ش مامۆستاكه ده‌فرێكی پڕ له ئاوی هێنا‌و ڕشتیه ناو ئه‌و سه‌تڵه‌ی كه پڕبوو له لم‌و به‌رد تا به‌ته‌واوی پڕ بوو، له‌دواییدا پرسی: به بۆچوونی ئێوه مه‌به‌ست‌و بیرۆكه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه چی یه؟
له‌وه‌ڵامدا به گه‌رم‌و گوڕیه‌وه وتیان: هه‌رچه‌نده خشته‌ی ڕۆژانه‌مان به ئیش‌و كار پڕبوبێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانیت كاری زیاتر‌و زیاتر به باشی و هه‌وڵا دانه‌وه جێ به جێ بكه‌یت... مامۆستاكه وتی: ڕاست ده‌كه‌یت به‌ڵام ئه‌وه هۆكاره سه‌ره‌كی یه‌كه نه‌بوو..
ئه‌و نموونه‌یه فێرمان ده‌كات ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا به‌رده گه‌وره‌كان دانه‌نێین ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانین دایان نێین!
پاشان وتی: هه‌ندێكتان ده‌پرسن به‌رده گه‌وره‌كان چین؟
به‌رده گه‌وره‌كان ئامانجی تۆیه له‌م ژیانه‌دا، یان پرۆژه‌یه‌كه ده‌خوازیت بیگه‌یه‌نیته مه‌به‌ست وه‌ك: خوێندن، تموحه‌كانت، به‌خته‌وه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشت ده‌وێن، یان هه‌ر شتێك كه زۆر گرنگه له ژیانتدا ......
به‌رده بچووكه‌كان‌و لم‌و ئاوه‌كه‌ش هۆكاره دووه‌می یه‌كانن یاخود ئه‌و هۆكارانه‌ن كه پاڵپشتی ئامانجه گه‌وره‌و گرنگه‌كان ده‌كه‌ن.
له بیرتان بێت سه‌ره‌تا به‌رده گه‌وره‌كان دابنێن ئه‌گینا هه‌رگیز ناتوانن دایان بنێن ..
ئێستا له خۆت بپرسه: به‌رده گه‌وره‌كان له ژیانی تۆدا كامانه‌ن؟ هه‌ر ئێستا دایان بنێ...
گروپی توێژەرانی کۆمەڵایەتی