حاكم ڕزگار: دادگاییكردنه‌كه‌ی سه‌دام نێوده‌وڵه‌تی نه‌بوو
حاكم (ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین) دادوه‌ری كه‌یسی دوجه‌یل ڕایگه‌یاند،
ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی (سه‌دام حسێن)ی سه‌رۆكی پێشووتری
عێراق نێوده‌وڵه‌تی بوایه، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا
نه‌ده‌سه‌پێندرا.
له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه،
(ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین) دادوه‌ری كه‌یسی دوجه‌یل باسی له‌وه كردووه،
ئه‌گه‌ر دادگاییكردنه‌كه نێوده‌وڵه‌تی بوایه، سه‌دام حسێن سزای
له‌سێداره‌دانی وه‌رنه‌ده‌گرت‌و ده‌كرا به (30) ساڵ یان زیندانی
هه‌تاهه‌تایی سزا بدرایه.
حاكم ڕزگار ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو،
دادگا له‌و كاته‌دا جێگیر نه‌بووه‌و ئه‌و دژی یاسای له‌سێداره‌دانه،
باسی له‌وه‌شكردووه، پێشنیازێكی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان
كردووه، بۆ نه‌مانی یاسای له‌سێداره‌دان له‌هه‌رێمی كوردستاندا.