له‌سلێمان به‌گ 22 سه‌ربازی كورد ده‌ستگیركران

به‌گوێره‌ی
زانیارییه‌كانی NNA، دوای ئه‌وه‌ی (22) سه‌ربازی كورد له‌نزیك
ناحیه‌ی سلێمان به‌گ گه‌مارۆدران، به‌پێی ڕێكه‌وتنێك خۆیان ڕاده‌ستی
گروپه چه‌كداره‌كان كردووه، دوای ئه‌وه‌ش سه‌ربازه‌كان خۆیان ناساندووه
كه كوردن چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان لێوه‌رگیراوه، ڕه‌وانه‌ی چوار
ڕیانی كفری له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گشتی به‌غدا كراون، كه ئێستا زۆربه‌ی
هێزه‌كانی لیوای (16) له‌و شوێنه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه.
هه‌ر
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ناحیه‌ی سلێمان به‌گ به‌یه‌كجاری
كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه‌و ده‌ستیش به‌سه‌ر
باره‌گای فه‌وجی دووی لیوای (16)و سه‌ربازگه‌كانی ئه‌و فه‌وجه‌دا
گیراوه‌و كه له‌سنوری ناحیه‌كه‌دا بوون.