به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه (7600) كه‌س له‌عێراقدا بوونه‌قوربانی

ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌ین) بڵاویكرده‌وه، له‌مانگی ئایاری ڕابردوودا (329) هێرشی چه‌كداریی جۆراوجۆراو هه‌بوون‌و (70) ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌ناوچه جیاجیاكانی عێراقدا ته‌قیونه‌ته‌وه، كه به‌هۆیانه‌وه (2460) كه‌س بوونه‌ته‌قوربانی.
به‌گوێره‌ی ئاماری ته‌قینه‌وه‌و هێرشه چه‌كدارییه‌كان له‌مساڵدا:
له‌مانگی كانوونی دووه‌مدا، (981) كه‌س بوونه‌ته‌قوربانی، (246) كوژراو‌و (735) كه‌س برینداربوون.
له‌مانگی شوباتدا، (790) كه‌س بوونه‌ته‌قوربانی، (220) كوژرا‌و (570) كه‌س بریندار بوون.
له‌مانگی ئاداردا، (1709) كه‌س بوونه‌ته‌قوربانی، (456) كوژرا‌و (1153) كه‌س بریندار بوون.
له‌مانگی نیسان-دا، (1679) كه‌س بوونه‌ته‌قوربانی، (509) كوژرا‌و (1170) كه‌س بریندار بوون.
له‌مانگی ئایاردا، (2460) كه‌س بوونه‌ته‌قوربانی، (562) كوژرا‌و (1898) كه‌س بریندار بوون.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌مساڵدا له‌عێراق بوونه‌ته قوربانی، كه‌سانی مه‌ده‌نی بوون‌و زیاتر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب‌و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بوونه‌ته قوربانی.
و: بیلال جه‌عفه‌ر