موتڵه‌گ: زیاتر له(1100) زیندانی ئازاد ده‌كرێن

نوسینگه‌ی (ساڵح موتڵه‌گ) له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه، لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه به‌بڕیاری لێبوردنی تایبه‌ت بۆ ئازادكردنی (1150) زیندانی عێراقی، به‌رده‌وامن له‌كاره‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌ست به‌ئازادكردنی زیندانیان له‌عێراقدا بكه‌ن.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كاره‌كانی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه له‌كۆتایدایه‌و به‌مزووانه ده‌ست به‌ئازادكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و زیندانیانه ده‌كرێت.
پێشتریش به‌هۆی ته‌واوكردنی حوكمه‌كه‌یان، فه‌رمانگه‌ی چاكسازی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دادی عێراق، ئازادكردنی (792) زیندانی ڕاگه‌یاند.
و: بیلال جه‌عفه‌ر