مالكی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده ره‌تده‌كاته‌وه
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، مالكی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ته‌میمی ره‌تكردۆته‌وه‌و په‌سه‌ند نه‌كردووه.
پێشتر كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه بڵاویكرده‌وه، عه‌لی ئه‌دیب وه‌زیری زاست‌و ته‌كنه‌لۆژیا‌و محه‌مه‌د ته‌میم وه‌زیری په‌روه‌رده كه سونه‌ن، به‌هۆی هێرشی سوپای عێراق بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
دوێنێ به‌هۆی پێكدادانی خۆپیشانده‌رانی قه‌زای حه‌ویجه‌و رووبه‌روبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراق، زیاتر (300) خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه كوژران‌و برینداركران.