قه‌ره‌یڵان داوای‌ ڕاگرتنی‌ چالاكییه‌كان ده‌كات

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ توركیا‌و جیهان بڵاویانكرده‌وه‌، (موراد قه‌ره‌یڵان) سه‌رۆكی‌ كۆنسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆما جڤاكێن كوردستان، داوای‌ له‌گه‌ریلاكانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان كردووه‌، چالاكییه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌سوپای‌ توركیا ڕابگرن.

به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ (ڕۆیته‌رز)، داواكارییه‌كه‌ی‌ قه‌ره‌یڵان وه‌ڵامی‌ ئه‌رێنی‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان)ی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانه‌، كه‌ دوێنێ له‌نه‌ورۆزی‌ شاری‌ ئامه‌دی‌ باكوری‌ كوردستاندا، له‌باره‌ی‌ ئاشته‌وایی نێوان كورد‌و توركه‌وه‌ پێشكه‌شیكرد.

ادامه نوشته

هۆكاری زیپكه‌

زیپکە هۆی بێزاری ژیانی زۆربەی گەنجەکانە، بەڵام چیتر ڕۆژانی دروستبوونی ئەو پەڵانە دیاریکراو دەبێت پاش ئەوەی زانایان لە نوێترین توێژینەوەدا بۆیان دەرکەوت هەندێک کەس زیاتر لەبارن بۆ زیپکە وەک لەکەسانی دیکە.

توێژینەوەکە لە زانکۆی کالیفۆڕنیا-لۆس ئه‌نجلۆس ئەنجام درا و توێژەرەوان لەو زانکۆیە توانییان زانیاری نوێ بدۆزنەوە لەسەر ئەو بەکتریایەی کە لەسەر پێست دەژی و هۆکاری سەرهەڵدانی زیپکەیە.

ادامه نوشته

هه‌ڵنه‌كردنی ئاڵای توركیا، گویل‌و ئه‌ردۆغان تووره‌ ده‌كات

هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌بدوڵا گویل سه‌رۆك كۆمارو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌خنه‌ ده‌گرن له‌ هه‌ڵنه‌كردنی ئاڵای توركیا له‌ ئاهه‌نگه‌كانی شاری دیاربه‌كر‌و به‌ كه‌موكوریه‌كی گه‌وره‌یان له‌ قه‌ڵه‌مدا كه‌ هه‌موان له‌سایه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌دا جه‌نگاون.


له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌و ئاڵایه‌ هه‌ر ساتێك ڕوبه‌ڕوی چاوه‌ڕوانی ببێته‌وه‌ هه‌موان دوچاری كێشه‌ ده‌بن، بۆیه‌ هه‌مووان ئاماده‌ن له‌ پێناویدا گیانی خۆیان به‌خت بكات.

ادامه نوشته

پانێلێك بۆ ژنان

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌لومه‌رجی ژنان له‌كوردستاندا، پانێلێك له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

په‌یجی قاوه‌خانه‌ی كلتوری له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ڕه‌وشی ژنان‌و چۆنێتی كاركردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، پانێلێك له‌قاوه‌خانه‌ی كلتوری له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پانێله‌كه‌ دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كاتژمێر سێی پاشنیوه‌ڕۆ به‌به‌شداریی (سۆزان خاڵه‌ شیهاب) سه‌رۆكی لیستی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، (هه‌ڵاڵه‌ ڕافع) هه‌ڵسوڕاوی مافه‌كانی ژنان‌و ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری نینا له‌سوید، (په‌یمان عیزه‌دین) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان‌‌و چالاكی بواری ژنان‌و گروپی ژیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ادامه نوشته

په‌رله‌مانتارێكی كورد: ناگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ به‌غدا

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاتوونه‌ته‌وه‌ هه‌رێم‌و له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ به‌غدا.

(قاسم محه‌مه‌د) به‌ NNA ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و به‌مه‌به‌ستی ڕاوێژ‌و گفتوگۆ، په‌رله‌مانتار‌و وه‌زیره‌ كورده‌كان له‌به‌غدا هاتونه‌ته‌وه‌ هه‌رێم‌و تائێستاش گفتوگۆ‌و ڕاوێژه‌كان ته‌واو نه‌بوون، وتیشی:"تائێستا دوو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانتار‌و وه‌زیره‌ كورده‌كان له‌به‌غدا‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌، بۆیه‌ له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌مداین، تاوه‌كو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش ئه‌نجامنه‌درێت، ناگه‌ڕێینه‌وه‌ به‌غدا، چونكه‌ به‌بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاتوینه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌رێم‌و به‌بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیش ده‌چینه‌وه‌ به‌غدا".

ادامه نوشته

په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم‌و به‌رلین ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت

به‌گوێره‌ی‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نافه‌رمی‌، ئه‌مڕۆ (22-3-2013 به‌رامبه‌ر به‌ 2ی‌ نه‌ورۆزی‌ 2713ی‌ كوردی‌) په‌رله‌مانی‌ ئه‌ڵمانیای‌ فیدراڵ بڕیاریداوه‌، حكومه‌تی‌ به‌رلین به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕاسته‌وخۆ‌و بێگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان درێژه‌ی‌ ببێت‌و په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ڕاسته‌وخۆ بێت.

(فه‌لاح مسته‌فا) به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ NNA ڕونكرده‌وه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان پشووه‌، هیچ زانیارییه‌كیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ئاگاداره‌، له‌میانی‌ به‌شداریكردنی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌كۆنفرانسی‌ تایبه‌ت به‌وزه‌‌و سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌دا، دیدارێك له‌نێوان (نێچیرڤان بارزانی‌) سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و (ئه‌نگێلا مێركڵ)ی‌ ڕاوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه‌.

ادامه نوشته

جێگره‌كه‌ی نوجێفی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

به‌هۆی وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جێگره‌كه‌ی (ئه‌سیل نوجێفی) پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌ستی له‌پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه‌.
(فه‌یسه‌ڵ یاوه‌ر) جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌(شه‌فه‌ق نیوز)ی ڕاگه‌یاند، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی ئه‌نبار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق‌و ئازادنه‌كردنی زیندانییانی بێ تاوان، ئه‌مڕۆ ده‌ستی له‌پۆسته‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه‌.

ادامه نوشته

بارزانی: پاڵپشتی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لانين

پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ په‌یامی ئاشتی (عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان) سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كورستان (په‌كه‌كه‌) به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له‌دوو ملیۆن كورد له‌شاری ئامه‌د (دیاربه‌كر) ڕاگه‌یه‌ندرا، ئه‌مڕۆ له‌سایتی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا، مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.


ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

په‌یامی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی په‌یامی به‌ڕێز (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌ڵان) له‌ڕۆژی یه‌كه‌می نه‌ورۆودا.

ادامه نوشته

"سه‌رجه‌م خانووه‌ زیاده‌ڕۆكانی هه‌رێم تاپۆ ده‌كرێن"

بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ئاشكرایكرد، سه‌رجه‌م ئه‌و خانووه‌ بێ تاپۆیانه‌ی له‌هه‌رێم به‌زیاده‌ڕۆیی دروستكراون، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ماسته‌رپلانی شاره‌كان، به‌رامبه‌ر به‌ (10) هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مه‌ترێك دوجا، له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان تاپۆ ده‌كرێن.

(خه‌سره‌و كه‌مال) به‌ NNA ڕاگه‌یاند، پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز پێداچوونه‌وه‌ی ته‌واو به‌پرۆژه‌یاسای تاپۆكردنی زه‌وی‌و خانووی زیاده‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان كرا‌و به‌گوێره‌ی پرۆژه‌یاساكه‌ش، هه‌ر خانوویه‌كی زیاده‌ڕۆ كه‌ له‌سه‌ر زه‌ویی شاره‌وانی‌و كشتوكاڵ دروستكرابن، له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان تاپۆ ده‌كرێن، به‌مه‌رجێك خاوه‌نه‌كه‌ی‌ سودمه‌ند نه‌بووبێت‌و هیچ زه‌وی‌و خانوویه‌ك له‌سه‌ری تاپۆ نه‌كرابێت.

ادامه نوشته

یادی‌ (25) ساڵه‌ی‌ كیمیابارانی‌ سێوسێنان

به‌دروشمی‌ (له‌فرمێسكه‌وه‌ بۆ هیوا)، له‌سێوسێنانی‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ قه‌ره‌داغ، مه‌راسیمێك بۆ یادی‌ (25) ساڵه‌ی‌ كیمیابارانی‌ ئه‌و ناحیه‌یه‌ سازكرا.

له‌سه‌ره‌تایی‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، (ئارام ئه‌حمه‌د) وه‌زیری‌ كاروباری‌ شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوانی‌ هه‌رێم كوردستان، وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكرد‌و ڕایگه‌یاند، وه‌كو حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، پشتگیری‌‌و پشتیوانی‌ خۆیان بۆ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌.

وتیشی‌:"ئه‌مساڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جیاواز له‌ساڵانی‌ ڕابردوو، هه‌وڵیداوه‌ ئه‌و یاده‌ له‌فرمێسكڕشتنه‌وه‌ بگۆڕێت بۆ یادی‌ نیشتمانی‌‌و نه‌ته‌وه‌یی‌ سه‌رجه‌م بۆنه‌و ساته‌كان، كه‌ له‌لایه‌ن ڕژێمی‌ پێشووه‌وه‌ به‌سه‌ر میلله‌تی‌ كورددا هێنراون".

ادامه نوشته

كورد وه‌ڵامی‌ ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه‌

دوێنی‌ به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزه‌وه‌ له‌ئامه‌دی‌ باكوری‌ كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی‌ زیاتر له‌دوو ملیۆن كه‌س، مه‌راسیمێكی‌ گه‌وره‌ سازكراو تێیدا چه‌ندین چالاكی‌ هونه‌ری‌‌و میوزیكی‌ پێشكه‌شكران، گۆڕه‌پانی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ش به‌ئاڵای‌ ئیمپراتۆرییه‌تی‌ میدیا خه‌مڵێندرابوو، هاوكات ئاڵای‌ كوردستان‌و ئاڵای‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان‌و چه‌ند لایه‌نێكی‌ دیكه‌ی‌ سیاسی‌ كوردی‌ به‌رزكرابوونه‌وه‌‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاڵای‌ توركیا به‌دینه‌ده‌كرا، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی‌ لای‌ گه‌لی‌ تورك‌و سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ دروست كرد‌و ئه‌ردۆغان وتی‌:"خۆزگه‌ له‌و گۆڕه‌پانه‌دا ئاڵای‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیش هه‌ڵبواسرایه‌". 

ادامه نوشته

مۆڵه‌تی چه‌ك نوێ ناكرێته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆ له‌پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، هه‌رچه‌نده‌ به‌گوێره‌ی یاسا پێویسته‌ مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن بۆ هه‌موو كه‌سێك نوێ بكرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی بوونی فشارێكی زۆر، مۆڵه‌تی چه‌ك بۆ هه‌موو كه‌سێك نوێ ناكه‌نه‌وه‌.

عه‌مید (نزار عه‌بدوڵڵا) به‌ NNA ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی یاسای پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن له‌هه‌رێمی كوردستان، پێویسته‌ مۆڵه‌تی چه‌ك بدرێته‌ هه‌موو كه‌سێك ئه‌گه‌ر چه‌كی هه‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی فشارێكی زۆر له‌سه‌ریان، ناتوانن پێدانی مۆڵه‌ت‌و مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن بده‌نه‌ هه‌موو كه‌سێك.

ادامه نوشته

ڕۆژی كاتژمێری زه‌وی له‌هه‌رێم

سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ فیدراسیۆنی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ژینگه‌پارێزی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكرایكرد، ئه‌مساڵ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌كوژاندنه‌وه‌ی‌ كاره‌بای‌ ژماره‌یه‌ك شوێنی‌ مێژوویی‌، به‌شداری‌ له‌ڕۆژی‌ جیهانیی‌ كاتژمێری‌ زه‌ویدا ده‌كات.

(شوان جاف) سه‌رۆكی‌ فیدراسیۆنی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ژینگه‌پارێزی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ NNA ڕاگه‌یاند، له‌مساڵدا ده‌سته‌ی‌ ژینگه‌ی‌ هه‌رێم، به‌هاوكاریی‌ فیدراسیۆنی‌ ڕێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كانی‌ هه‌رێم، كۆمه‌ڵێك چالاكی‌ له‌ڕۆژی‌ جیهانیی‌ كاتژمێری‌ زه‌ویدا ئه‌نجامده‌دات، وتیشی‌:"له‌بۆنه‌كه‌دا كاره‌بای‌ ژماره‌یه‌ك شوێنی‌ مێژوویی‌ له‌شار‌و ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كوژێندرێته‌وه‌‌و چالاكی‌ جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌درێت، ئێمه‌ له‌و بۆنه‌یه‌دا شوێنه‌ مێژووییه‌كانمان هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ئامانجی‌ ناساندنی‌ ئه‌و شوێنه‌ مێژوویانه‌مان به‌جیهان".


ادامه نوشته

بارزانی‌و وه‌زیره‌ كورده‌كان كۆده‌بنه‌وه‌

پێشبینیده‌كرێت له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوودا، سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌ كورده‌كان كۆببێته‌وه‌، به‌ئامانجی‌ بڕیاردان‌و وه‌رگرتنی‌ هه‌ڵوێستێكی‌ یه‌كگرتوو، له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تی‌ عێراق.

دكتۆر (مه‌حمود عوسمان) ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، سه‌ر به‌هاوپه‌یمانیی‌ كوردستان به‌ NNA ڕاگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ پشوه‌كانی‌ وه‌رزی‌ به‌هار‌و جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز، سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ له‌هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌ كورده‌كانی‌ ناو حكومه‌تی‌ عێراق كۆببێته‌وه‌، بۆ وه‌رگرتنی‌ هه‌ڵوێستێكی‌ یه‌كگرتوو، سه‌باره‌ت به‌حكومه‌تی‌ به‌غدا، وتیشی‌:"پێده‌چێت دوای‌ پشووه‌كان‌و پێش كۆتایی‌ ئه‌م مانگه‌، سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌ كورده‌كان كۆببێته‌وه‌".



ادامه نوشته

ڕاگه‌یه‌ندراوی یه‌كێتی له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان

دوای ڕاگه‌یاندنی په‌یامه‌ مێژووییه‌كه‌ی (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.


دوێنێ به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له‌دوو ملیۆن كه‌س له‌كاتی ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان، په‌یامی ئۆجه‌لان بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی له‌توركیا ڕاگه‌یه‌ندرا.


ادامه نوشته

مه‌حمود عوسمان: ئۆجه‌لان په‌له‌ی‌ كرد

د.مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری‌ كورد رایگه‌یاند، داواكه‌ی‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كه‌ داوای‌ كردووه‌ په‌كه‌كه‌ بكشێنه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنوری‌ توركیا، هه‌نگاوێكی‌ په‌له‌یه‌ و ده‌بوو سه‌ره‌تا ئۆجالان ته‌نها ئاگر به‌ستی‌ راگه‌یانداییه‌.

له‌میانی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌گه‌شتی‌ فراوانی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ كاتژمێر هه‌شتی‌ شه‌وی‌ رابردووی‌ ئێن ئاڕتیدا، مه‌حمود عوسمان راشگه‌یاند، ئه‌وه‌ هه‌نگاوێكی‌ زیاده‌یه‌ كه‌ ئۆجه‌لان داوای‌ كردووه‌ په‌كه‌كه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنوری‌ توركیا.وتیشی‌، ده‌بوو ئۆجه‌لان سه‌ره‌تا ته‌نها ئاگر به‌ستی‌ راگه‌یانداییه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ توركیا هه‌نگاوی‌ تری‌ نا دواتر ئه‌و داواكارییه‌ی‌ بكرداییه‌.

ادامه نوشته

به‌په‌له‌: له‌قه‌ره‌داغ هه‌شت كه‌س بوونه‌ قوربانی

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆپڵ) له‌قه‌زای قه‌ره‌داغ، هه‌شت كه‌س بوونه‌قوربانی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستNNA كه‌وتوون، ڕووداوه‌كه‌ له‌نزیك (ئاوایی شێخ مسته‌فا)ی سه‌ر به‌قه‌زای قه‌ره‌داغ ڕوویداوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ژن‌و مێردێك گیانیان له‌ده‌ستدا‌و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان كوردن‌و برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی‌و دوو ته‌رمه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادیی

ادامه نوشته

گێزه‌ر ڕه‌نگی منداڵێك ده‌گۆڕێت

منداڵێكی به‌ریتانی له‌كاتی خواردنی گێزه‌ردا، ڕه‌نگی پرته‌قاڵی هه‌ڵده‌گه‌ڕێت.
سایتی شه‌فه‌ق نیوز بڵاویكرده‌وه‌، پزیشكه‌كانی (لیۆ بارنێت)ی چوار ساڵه‌ ده‌ڵێن، به‌هۆی توشبوونی به‌نه‌خۆشی زه‌ردویی، ڕه‌نگی پێستی له‌گه‌ڵ خواردنی گێزه‌ردا ده‌گۆڕێت.
لای خۆیشیه‌وه‌ دایكی لیۆ بارنێت ده‌ڵێت،"به‌رنامه‌یه‌كی خواردنم بۆ كوڕه‌كه‌م داناوه‌‌و به‌جۆرێك ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌ده‌مێ كه‌ به‌خواردنی تووشی هه‌ستیاری (حه‌ساسیه‌ت)ی پێست نه‌بێت".

ادامه نوشته

دیمه‌شق؛ (شێخ محه‌مه‌د بوتی) تیرۆركرا

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌مزگه‌وتێكی شاری (دیمه‌شق)ی پایته‌ختی سوریا، (شێخ محه‌مه‌د سه‌عیدی ڕه‌مه‌زان بوتی) كه‌سایه‌تی ئاینی دیاری ئه‌و وڵاته‌ تیرۆر كرا.

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سوریا هه‌واڵی تیرۆركردنی بوتی پشتڕاستكرده‌وه‌و بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شێخ بوتی له‌مزگه‌وتی (ئیمان) له‌گه‌ڕه‌كی (مه‌زره‌عه‌)ی ناوه‌ندی شاری دیمه‌شق، له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا تیرۆر كراوه‌.


ادامه نوشته

ئه‌ردۆغان هه‌ڵوێستی ڕاگه‌یاند

له‌دوای ڕاگه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌هۆڵه‌ندا په‌یامه‌كه‌ی به‌ئه‌رێنی وه‌سفكرد.

ئاژانسی هه‌واڵی فورات بڵاویكرده‌وه‌، دوای په‌یامه‌كه‌ی (عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان) كه‌ ئه‌مڕۆ له‌جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له‌ئامه‌د (دیاربه‌كر) ڕاگه‌یه‌ندرا، (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وتی:"من ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ ئه‌رێنی ده‌بینم، به‌ڵام بانگی گرنگتر پێكهێنانیه‌تی".

ئه‌ردۆغان وتیشی:"هیوادارین ئه‌م ئاڵۆزیی‌و ته‌نگاوییه‌ی (30) ساڵه‌ی وڵاته‌كه‌مان كۆتایی پێبهێنین‌و وڵات ئارام بێت".
ادامه نوشته