"سه‌رجه‌م خانووه زیاده‌ڕۆكانی هه‌رێم تاپۆ ده‌كرێن"

(خه‌سره‌و كه‌مال) به NNA ڕاگه‌یاند، پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز پێداچوونه‌وه‌ی ته‌واو به‌پرۆژه‌یاسای تاپۆكردنی زه‌وی‌و خانووی زیاده‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان كرا‌و به‌گوێره‌ی پرۆژه‌یاساكه‌ش، هه‌ر خانوویه‌كی زیاده‌ڕۆ كه له‌سه‌ر زه‌ویی شاره‌وانی‌و كشتوكاڵ دروستكرابن، له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان تاپۆ ده‌كرێن، به‌مه‌رجێك خاوه‌نه‌كه‌ی سودمه‌ند نه‌بووبێت‌و هیچ زه‌وی‌و خانوویه‌ك له‌سه‌ری تاپۆ نه‌كرابێت.
خه‌سره‌و كه‌مال ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه پێشتر سودمه‌ندبووبێت، ئه‌وا به‌نرخێكی گونجاو كه له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانه‌وه دیاریی ده‌كرێت، خانووه زیاده‌ڕۆكه‌یان بۆ تاپۆ ده‌كرێت، وتیشی:"له‌دوای ده‌رچوونی پرۆژه‌یاساكه، هه‌ر كه‌سێك به‌زیاده‌ڕۆیی خانوو دروستبكات، ئه‌وا غه‌رامه ده‌كرێت به‌پێنج ملیۆن دینار تاوه‌كو (15) ملیۆن دینار‌و شه‌ش مانگ به‌ندكردن".
بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی
گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌دوای ته‌واوبوونی پشووی
جه‌ژنی نه‌ورۆز، پرۆژه‌یاسای تاپۆكردنی زه‌وی‌و خانووی زیاده‌ڕۆ له‌هه‌رێم
ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی
په‌سه‌ندكردنی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.
بیلال جه‌عفه‌ر
بیلال جه‌عفه‌ر