جێگره‌كه‌ی نوجێفی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه

(فه‌یسه‌ڵ یاوه‌ر) جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا به(شه‌فه‌ق نیوز)ی ڕاگه‌یاند، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی ئه‌نبار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق‌و ئازادنه‌كردنی زیندانییانی بێ تاوان، ئه‌مڕۆ ده‌ستی له‌پۆسته‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌كاتێكدایه، خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی دژی حكومه‌تی مالكی له‌ناوچه سوننه نشینه‌كان به‌رده‌وامه‌و پێشتریش به‌هه‌مان هۆكار، (عیزه‌دین ده‌وله) وه‌زیری كشتوكاڵ‌و (ڕافع عیساویی) وه‌زیری دارایی عێراق ده‌ستیان له‌پۆستی وه‌زیری كێشایه‌وه.
و: بیلال جه‌عفه‌ر