دیمه‌شق؛ (شێخ محه‌مه‌د بوتی) تیرۆركرا
به‌هۆی
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌مزگه‌وتێكی شاری (دیمه‌شق)ی پایته‌ختی سوریا،
(شێخ محه‌مه‌د سه‌عیدی ڕه‌مه‌زان بوتی) كه‌سایه‌تی ئاینی دیاری ئه‌و وڵاته
تیرۆر كرا.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سوریا هه‌واڵی تیرۆركردنی بوتی پشتڕاستكرده‌وه‌و بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شێخ بوتی له‌مزگه‌وتی (ئیمان) له‌گه‌ڕه‌كی (مه‌زره‌عه)ی ناوه‌ندی شاری دیمه‌شق، له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا تیرۆر كراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سایتی (سكای نیوز) له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی مافی مرۆڤی سوریا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌كاتی پێشڕه‌ویكردنی سوپای ئازادی سوریا بۆ به‌رزاییه‌كانی جۆلان كه له‌لایه‌ن سوریا‌و ئیسرائیل به‌ناوچه‌ی ئاگربه‌ست ناوده‌برێن، زیاتر له(100) كه‌س كوژراون.
و: بیلال جه‌عفه‌ر