هه‌ڵنه‌كردنی ئاڵای توركیا، گویل‌و ئه‌ردۆغان تووره ده‌كات

له
لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نكه‌ره سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند،
ئه‌و ئاڵایه هه‌ر ساتێك ڕوبه‌ڕوی چاوه‌ڕوانی ببێته‌وه هه‌موان دوچاری
كێشه ده‌بن، بۆیه هه‌مووان ئاماده‌ن له پێناویدا گیانی خۆیان به‌خت
بكات.
عه‌بدوڵا گویل جه‌ختیكرده‌وه ئه‌و باوه‌ڕناكات كه
هاوڵاتیانی كورد به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاڵای وڵات‌دا بكه‌ن و، ئه‌و
مامه‌ڵه‌یه‌ش به‌ربه‌ستێك ده‌بێت له‌به‌رده‌م قۆناغی داهاتوودا.
له‌لایه‌كی
تره‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌رباره‌ی
هه‌ڵنه‌كردنی ئاڵای توركیا له ئاهه‌نگی دوێنی شاری دیاربه‌كردا ره‌خنه‌ی
ئاڕاسته‌ی پارتی ئاشتی‌و دیموكراتی "په‌یه‌ده" كرد‌و، تۆمه‌تباری كرد به
هه‌وڵدان بۆ گه‌مه‌ی ترسناك به‌وه‌ی ئاڵای توركیایان له گۆڕه‌پانی
ئاهه‌نگه‌كانی شاری دیاربه‌كر هه‌ڵنه‌كردوه.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی
به‌وه‌كرد ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌ده‌په پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پشتیوانیه كه
ده‌یكات له پرۆسه‌ی ئاشتی وڵات و، ئه‌ردۆغان به‌و هه‌ڵوێسته‌ی به
گه‌مه‌یه‌كی كه‌م بایه‌خ‌و بێ‌نرخ ناوبرد.
NRT