یادی (25) ساڵه‌ی كیمیابارانی سێوسێنان

له‌سه‌ره‌تایی مه‌راسیمه‌كه‌دا، (ئارام ئه‌حمه‌د) وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم كوردستان، وته‌یه‌كی پێشكهشكردو ڕایگه‌یاند، وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتگیری‌و پشتیوانی خۆیان بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان دووپاتده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی:"ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جیاواز له‌ساڵانی ڕابردوو، هه‌وڵیداوه ئه‌و یاده له‌فرمێسكڕشتنه‌وه بگۆڕێت بۆ یادی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رجه‌م بۆنه‌و ساته‌كان، كه له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشووه‌وه به‌سه‌ر میلله‌تی كورددا هێنراون".
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم كوردستان ڕوونیشیكرده‌وه، ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ده‌ره‌وه هه‌وڵیداوه، سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی دژ به‌كورد به‌جینۆساید بناسێنرێت.
دواتر (محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا)
وتاری كه‌سوكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی سێوسێنانی پێشكهشكردو
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تائێستا ناحیه‌كه‌یان له‌كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاریی
سه‌ره‌تایی بێبه‌شه، داوایشی له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد، بۆ ساڵانی
داهاتوو گرنگیی زیاتر به‌ناحیه‌كه‌یان بدرێت.
nna
nna