وتەبێژی پارتی: لانیكەم 40%ی كورسیەكانی پەرلەمان بۆ پارتییە
جەعفەر ئیمینكی، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە(گوڵان)ی راگەیاند: یەدڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم پارتی لە 40 كورسی پەرلەمانی كەمتر ناهێنێن كە دەكاتە 40%ی كورسیەكان.
وتەبێژەكەی مەكتەبی سیاسی گوتیشی: وەزعمان لە سلێمانی بەرەو پێشەوە چووە لەگەڵ ئەوەشدا رێژەیەكی زۆر نییە،بەڵام لە جاران باشترە و دەنگ و كورسیەكانمان لە 2009 باشتر دەبێت، كە 10% بووین، بەڵام ئێستا بەرەو 15% دەچین لەو شارە،هێشتا ئەوەش كەمە لەبەر ئەوەی باری جەماوەری پێشووی پارتی لە 1992 لەو شارەدا 26% بووین.
سەبارەت بە هەولێر و پێشبینی دەنگەكانی پارتی تێیدا،جەعفەر ئیمینكی بە گوڵانی گوت: له هه‌ولێر وه‌زعمان باشه، به‌ڵام ڕكه‌به‌رمان زۆره، زۆرترین و به‌هێزترین هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له سنووری هه‌ولێر ده‌بێت نه‌ك له سلێمانی، له سلێمانی دوو هێزی سه‌ره‌كی وه‌ك یه‌كێتی و گۆڕان هه‌یه، دواتر هێزی تر دێت، به‌ڵام له هه‌ولێر هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان ده‌نگی باشیان هه‌یه، پارتی یه‌كه‌مه‌و ده‌نگی زۆر باشی هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتیش ده‌نگی باشی هه‌یه،گۆڕانیش ده‌نگی باشی هه‌یه، ته‌نانه‌ت یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵیش ده‌نگی باشیان هه‌یه.
گوتیشی: من له‌و بڕوایه‌دامپارتی له هه‌ولێر %55 ده‌نگه‌كان بهێنێت ، ئه‌مه‌ش بۆ پارتی له هه‌ولێر ڕێژه‌یه‌كی زۆر نییه، چونكه له ساڵی 1992 %60ی ده‌نگه‌كانمان هه‌بوو.
سەبارەتبە دهۆك ئیمینكی گوتی: له دهۆك بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا %70 تا %75 دێنین، جیاوازی له نێوان ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و ده‌نگه‌كانی تر زۆر نییه، هه‌رچه‌نده خه‌ڵك زیاتر بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردن له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان زۆر‌و زیاتر به‌شداری ده‌كه‌ن