كه‌جه‌كه وه‌ڵامی نامه‌ی دووه‌می ئۆجه‌لانی دایه‌وه

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فورات نیوز، پاش ئه‌وه‌ی وه‌فده‌كه‌یBDP که پێکهاتبوو له هاوسه‌رۆکی BDP سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و په‌رله‌مانتاری BDPی ئه‌سته‌مبۆڵ سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر رۆژی 5ی نیسان بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی ئۆجالان هاتنه هه‌رێمی کوردستان و راسته‌وخۆ چوونه قه‌ندیل، ئه‌مڕۆ جاریکی دیکه گه‌رانه‌وه قه‌ندیل و به‌پێی دوایین زانیارییه‌کان وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه‌یان له KCK وه‌رگرتووه‌ته‌وه .
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو، که له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی KCK مه‌سه‌له‌که‌یان تاووتوێ کردووه و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردبوو، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکدا KCK وه‌ڵامی نامه‌که‌ی ئۆجالان ده‌داته‌وه .