دارتاش په‌یامی كوردی گه‌یانده ستۆكهۆڵم
شانۆگه‌ری قادرمه خوێناویه‌كان له‌ئاماده‌كردنی خانمی به‌ئه‌زموونی
شانۆكار به‌دیعه دارتاشه كه‌باس له‌گۆرانكاریه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی
ده‌كات ، ئه‌و به‌رهه‌مه له‌نواندنی شانۆكاری به‌توانا خاتوو به‌دیعه
دارتاش و دووخانمی تره به‌ناوه‌كانی ته‌رزه ئه‌حمه‌د و شاده عه‌لی ،
ئه‌م شانۆكارانه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان و به‌هاوكاری كاك زاهیر میوانداری
كراون و بڕیاره له‌چه‌ند شارێكی تری سویدی پێشكه‌ش بكرێت ، مه‌هدی جافی
ئاگادار له‌پێشكه‌شكردنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌و نزیك له‌خاتوو به‌دیعه دارتاش و
به‌ماڵپه‌ری ئێن ئارتی دووی راگه‌یاند: له‌سه‌ر خواستی بینه‌رێكی زۆری
شانۆگه‌ری ناوبراو ئه‌مڕۆ له‌ستۆكهۆڵم له‌سه‌نته‌ری كوردی له‌ئه‌كالا
به‌رامبه‌ر فرۆشگای لیدڵ دووباره كرایه‌وه و نمایشكرا به‌ئاماده‌بوونی
میوانانی به‌رهه‌م و داواكارانی دووباره نمایشكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ،
شایه‌نی باسه ئه‌و به‌رهه‌مه باس له‌و كاره‌سات و رووداوانه ده‌كات
كه‌له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس به‌سه‌ر كورد هاتووه هه‌ر له‌ئه‌نفال كردن و
كیمیایی تاده‌گاته ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستا كه شوێنه مێژوویی و
دێرینه‌كان خاپوور ده‌كرێن و ده‌بنه قوربانی باڵه‌خانه بازرگانییه
به‌رزه‌كان
nrt2