ئۆپۆزسیۆن: بارزانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ خۆی كاندید بكاته‌وه

له كۆنگره‌كه‌دا، ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووه، وتی: "دانیشتی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ، به پله‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ت بوو به گه‌ڵاڵه‌كردنی وه‌ڵامی هاوبه‌شی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بۆ پێشنیاری وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، یاخود هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی: "له ئه‌نجامی دانیشتنه‌كه‌ماندا گه‌شتینه ئه‌و بڕیاره هاوبه‌شه‌ی كه وه‌ك سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی، كه به‌گوێره‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم مافی یاسایی نییه جارێكی تر خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه، ئێمه به پێشنیارێكی گونجاوی نازانین".
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "پێمان وایه كه ده‌بێ رێز له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و واده یاساییه‌كان بگیرێ له‌و روه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر دیاری كردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان، داواش ده‌كه‌ین سه‌رۆكی حكومه‌ت له نزیكترین كاتدا ئه‌و واده‌یه دیاری بكات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ش ئه‌نجام بدرێ".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو، كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئۆپۆزسیۆنیشه، باسی له‌وه‌شكرد: "هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسۆنیش له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی نێوانمان و تێكه‌ڵكردنی تواناكانمان كرده‌وه، بۆ زه‌مینه سازكردن له پێناو هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و دادپه‌روه‌رانه له هه‌رێمی كوردستان".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ئۆپۆوسیۆن كاندیدیان ده‌بێت بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم یان نا، رونیشیكرده‌وه: "له قۆناغی داهاتوودا ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك به ره‌سمی ته‌سبیتی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت، ئه‌و كاته ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵوێستی خۆی رونده‌كاته‌وه، كه كاندیدی سه‌ربه‌خۆی ده‌وێت یاخود پشتیوانی له چ كاندیدێكی دیاری كرا‌و ده‌كات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، د.یوسف محه‌مه‌د، رێكخه‌ری ژوری لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وتی: "نازانین پێشنیاری درێژكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داواكاری خۆی بووه، یان یه‌كێتی و پارتی، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه ده‌زانین، كه به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماده‌ی 17 ی یاساكه و مادده‌ی دووی یاساكه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها بۆی هه‌یه دووجار خۆی هه‌ڵبژێرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ".
وتیشی: "به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی جاری یه‌كه‌م له په‌رله‌مانی كوردستان خۆی هه‌ڵبژاردووه، جاری دووه‌میش له رێگه‌ی ده‌نگدانی گشتییه‌وه خۆی هه‌ڵبژاردووه، ماده‌ی 17ی یاسای ژماره یه‌كی ساڵی 2005، ده‌ڵێت: (سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌نها بۆ یه‌ك خول له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق به زۆرینه‌ی ده‌نگی بۆ ویلایه‌تی یه‌كه‌م هه‌ڵده‌بژێردرێت)، به‌پێی ئه‌و دوو مادده‌یه‌ی یاساكه هیچ ته‌ئویل و ته‌فسیر و هیچ حیله‌یه‌كی قانونی تر هه‌ڵناگرێت".
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئێمه ئێستا هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌رده‌بڕین وه‌ك كۆمه‌ڵێ هێزی سیاسی و دیفاع له‌و یاسایه‌ش ده‌كه‌ین كه واده‌ی یاسایی تێدا دیاری كراوه و مافی كه‌سه‌كانیشی تێدا دیاری كراوه، كه تاچه‌ند ده‌توانن خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر یاساكه هه‌موار كرا، كه ئێمه داوا ده‌كه‌ین هه‌موار نه‌كرێت و رێز له واده یاساییه‌كه و له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش بگیرێت، دیاره ئه‌و كاته‌ش ئۆپۆزسیۆن هه‌نگاوه‌كانی خۆی دیاری ده‌كات".
هاوكات د.یوسف محه‌مه‌دیش رونیكرده‌وه: "له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌مه شه‌رعیه‌تی نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌م كاره بكرێت و یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه لاسایی كردنه‌وه‌یه‌كی خراپی ئه‌و سیستمه دیكتاتۆریانه‌یه كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و دووریش نیه قه‌یرانی سیاسی روبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ رێگرتن له ته‌زویرات له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌نادا، ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی: "یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ باسمان كرد مه‌سه‌له‌ی ته‌زویرات بوو، هه‌ربۆیه لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن بڕیاریدا له‌گه‌ڵ هه‌رسێ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی هه‌رسێ لا كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات، بۆئه‌وه‌ی به شێوازێكی گونجاو هه‌نگاو بندرێت بۆ به‌رگرتن له ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، ئه‌و رێوشوێنانه‌شی پێویستن له‌لایه‌ن هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بگیرێنه‌به‌ر و هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌ر له كوردستان به‌ڕێوه بچێت و خروقاته‌كانی رابردوو دووباره نه‌بنه‌وه".
خه‌ندان