ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای دهۆک سزای دووساڵ زیندانی کردنی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی گومرگی ئیبراهیم خەلیل دا سەپاند.

د. کامەران بەرواری، چالاکڤانی سیاسی کە ئامادەی دانیشتنی دادگا بوو، بە (رووداو)ی راگەیاند "هەرچەند ئەو بڕیارە لە دادگای تەمیز تانەی لێدەدرێ، بەڵام بڕیارێکی زاڵمانە بوو".

ئەو بڕیارەی دادگا لەسەر دۆسیەی ئینجیلێکی زێڕین بوو کە لەساڵی 2005 بە کەسێکی بیانی فرۆشتراوە.

کەسێکی نزیک لە سەید ئەکرەم کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لەو بارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "سەید ئەکرەم دەستی بەسەر ئینجیلێکی دزراودا گرتبوو و رادەستی بەرپرسانی حکومی کردبوو، کەچی بە فرۆشتنی ئەو ئینجیلە دزییە تۆمەتبار کراوە".