نهوتو زێڕ كه‌مترین نرخ تۆمار ده‌كه‌ن

ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكرده‌وه، هه‌رچه‌نده ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه نرخی نه‌وتی (ئۆپیك) له‌بازاڕه‌كانی جیهان (100) دۆلار‌و (36) سه‌نته، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌مترین نرخی تۆمار كرد‌و گه‌یشته (99) دۆلار‌و (36) سه‌نت.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، نرخی نه‌وتی ته‌گزاسی ئه‌مریكاش، دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و نرخه‌كه‌ی پێنج سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابه‌زیوه‌و گه‌یشتۆته (94) دۆلار‌و (20) سه‌نت، له‌كاتێكدا نرخی نه‌وتی برێنت نۆ سه‌نت دابه‌زیوه‌و (102) دۆلار‌و (35) سه‌نتی تۆماركردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، نرخی زێڕیش به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی دۆلارێك‌و (50) سه‌نت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ له‌بازاڕی جیهاندا گه‌یشتۆته (1390) دۆلار.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی NNA، له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش نرخی زێڕ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌بازاڕی زێڕفرۆشانی سلێمانی مسقاڵێك زێڕی عه‌یاره (18)، ته‌نها (210) هه‌زار‌و مسقاڵێك زێڕی عه‌یاره (21)، (250) هه‌زار دیناری تۆمار كردووه.
بیلال جه‌عفه‌ر