له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاری رۆژنامه‌وانی‌و روماڵكردنی هه‌واڵی شه‌ڕه‌كان له‌نزیك سنووره‌كانی لوبنان، كچه‌ په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی ئیخبارییه‌ كوژرا.
سایتی ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی سوریا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌، ئه‌مڕۆ یارا عه‌باس‌ په‌یامنێری كه‌ناڵی ئیخبارییه‌، له‌نزیك بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌لزه‌بعه‌ له‌پارێزگای حومس به‌ده‌ستی چه‌كداران كوژراوه‌.
كۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی سوریاش ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو، یارا عه‌باس به‌گولـله‌ی قه‌ناس پـێـكراوه‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌هاوكاره‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا برینداربوون.

و: بیلال جه‌عفه‌ر