ده‌ستور هه‌رێم ده‌هه‌ژێنێت

به‌شێك له‌شاره‌زایانی سیاسی له‌ئێستادا بۆچونیان وایه ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه به‌جدی پارتی دیموكراتی كوردستان سوره له‌سه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستورو وه‌ك تاكه هێزێك تاكۆتایی به‌رگری له‌ڕیفراندۆمی ده‌ستورده‌كات پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ په‌رله‌مانی كه‌وردستان، ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه‌به‌شێكی زۆر له‌هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌یشه‌وه كه هاوپه‌یمانی پارتیه بۆچونیان وایه، مادام ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان بۆخودی خه‌ڵكی كوردستانه، ئه‌وا پێویسته ئه‌و ده‌ستوره له‌ئێستادا سازان‌و كۆده‌نگی نیشتمانی له‌سه‌ر بێت‌و سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه حسابێكی ورد بۆ سه‌رنج‌و ڕه‌خنه‌و تێبینیه‌كانیان بكرێت.
دكتۆر (به‌ختیار شاوه‌یس) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه تایبه‌ت بۆ NNAبۆچونی وایه، سازانی نیشتمانی تاكه‌ڕێگه‌و چاره‌سه‌ری كێشه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌و سازانی نیشتمانی به‌بڕوای ئه‌و مانای ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه بسازێن كه‌په‌یوه‌ندیان به‌خودی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه.
دكتۆر (به‌ختیار شاوه‌یس) هێمای به‌وه‌شكرد، پرسی سازانی نیشتمانی لای یه‌كێتی بڕاوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه‌وه بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌دراوه.
به‌شێكی دیكه‌ی شاره‌زایان‌و چاودێرانیش بۆچونیان وایه تێپه‌ڕاندنی ده‌ستورو نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان‌و چه‌سپاندنی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی له‌هه‌رێم، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیدارو ئاینده‌یه‌كی ته‌مومژاوی بۆ نه‌وه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لێی ده‌ڕوانن‌و هێما به‌وه‌ده‌كه‌ن، ده‌ستور به‌وجۆره‌ی ئێستای وه‌ك لوغمێكی چێنراوو ئاماده‌كراو وایه، له‌هه‌ركات‌و ساتێك‌دا ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه.
به‌شێكی دیكه‌ی چاودێرانیش له‌و باره‌یه‌وه بۆچونی ته‌واو پێچه‌وانه‌یان هه‌یه‌و هێما به‌وه‌ده‌كه‌ن، وه‌ك ڕێزگرتنێك بۆ ڕای جه‌ماوه‌رو گه‌ڕانه‌وه بۆخه‌ڵكی كوردستان پێویسته ده‌ستور بخرێته به‌رده‌م ده‌نگدانی خه‌ڵكی، له‌كۆتاییدا خودی خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌نگه‌كانیان نیشانی بده‌ن داخۆ ده‌ستورێكی له‌و جۆره‌یان قبوڵه یاخود نا.
له‌دواجارو له‌ئێستادا پرسی ده‌ستور وه‌ك سه‌ره‌كیترن‌و گه‌رمترین پرسی سیاسی هه‌رێمی كوردستان خۆی نمایش ده‌كات، شاره‌زایانیش ئاماژه به‌مه‌ترسیداری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن‌و بۆچونیان وایه هه‌رچی زوتره پێویسته كێشه‌ی ده‌ستور یه‌كلا بكرێته‌وه‌و نه‌بێته فاكته‌ری لێكترازانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
دكتۆر (به‌ختیار شاوه‌یس) هێمای به‌هه‌ستیاری دۆخه‌كه كرد‌و وتی:" پرسی ده‌ستور پرسێكی ئێجگار هه‌ستیاره، پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه بیرله‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌نه‌وه".