وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: جگه‌ره مه‌كێشه

(د. خاڵس قادر) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رنامه‌ی (30) خوله‌كی NNAدا كه بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی كاتژمێر (8:30) خوله‌ك پێشكه‌ش بكرێت، ده‌ڵێت:"له‌سبه‌ینێوه كه ڕۆژی جیهانیی جگه‌ره‌نه‌كێشانه، هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاریی ته‌ندروستی بۆ ماوه‌ی (10) ڕۆژ له‌هه‌رێمی كوردستاندا ڕاده‌گه‌یه‌نین".
د. خاڵس قادر ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێن‌و نامیله‌كه‌و پۆسته‌ری جیاجیا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێن، لافیته‌ی هۆشیاریی هه‌ڵده‌واسرێن، به‌مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌جگه‌ره‌كێشان‌و زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان تیایاندا ڕوونكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو زیاتر جێبه‌جێكردنی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌كێشانه له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا (د. خاڵس قادر) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كێشانی جگه‌ره‌و نێرگه‌له، هۆكاری سه‌ره‌كپی نه‌خۆشییه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه، بۆیه جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌بێته هۆی ڕزگاركردنی گیانی خودی جگه‌ره‌كێشه‌كه‌و كه‌سانی دیكه‌ش.
بیلال جه‌عفه‌ر