یه‌كێتی به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
(سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم، یه‌كێتی به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی ده‌كات.
پێچه‌وانه‌ی وته‌كانی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان-یش كه له‌یادی شۆڕشی گوڵاندا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت ده‌ستور بخرێته ڕیفراندۆمه‌وه‌و خه‌ڵك بڕیاری له‌سه‌ر بدات، هیچ كه‌سێكیش بۆی نییه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم بكات بۆ په‌رله‌مان، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌وتارێكیدا له‌شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ده‌ستور ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان‌و هه‌موار بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنێكی نێوانیان، یه‌كێتی‌و پارتی ڕێككه‌وتنی ستراتیژییان هه‌یه‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌لیستی هاوبه‌ش به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
و: بیلال جه‌عفه‌ر