په‌رله‌مان و حكومه‌ت داكۆكی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی زیاتر ده‌كه‌نه‌وه

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خرایه به‌ر باس و داكۆكی له‌وه كرایه‌وه كه ئه‌و یاسایانه‌ی بۆ ژیانی خه‌ڵك ئه‌وله‌ویه‌تن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك هه‌یه؛ بخرێنه ڕیزبه‌ندیی پێشه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی زوو په‌سه‌ند بكرێن و تێبه‌ڕێنرێن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا په‌له بكرێت له‌ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی ده‌زگای چاودێریی دارایی به‌پێی ڕێكاره یاساییه‌كان. هه‌روه‌ها بڕیاردرا به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌موو ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه لێكه‌وته‌ی داراییان هه‌یه، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئینجا له‌په‌رله‌مانی كوردستان بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.