"كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌خاكی توركیا ده‌ستپێده‌كات"

ڕۆژنامه‌ی (یه‌نی شه‌فه‌ق)ی توركی بڵاویكرده‌وه، یه‌كه‌م هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی توركیا، له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ستپێده‌كات.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه كه له‌حكومه‌تی توركیاوه نزیكه، كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی توركیا، شه‌ش مانگ ده‌خایه‌نێت‌و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی كشانه‌وه‌كه‌ش، له‌ژێر كۆنتڕۆڵی تیمه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ناسراو به(میت)دا ئه‌نجامده‌درێن.
پێشتریش (موراد قه‌ره‌یلان) سه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ڕایگه‌یاندبوو، كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌خاكی توركیا، په‌یوه‌سته به‌هه‌نگاو‌و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی توركیا‌و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ كشانه‌وه‌كه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه نافه‌رمییه‌كان، زیاتر له(2500) گه‌ریلای په‌كه‌كه له‌ناو خاكی توركیادان، كه زۆربه‌یان له‌باكووری كوردستانن.
و: بیلال جه‌عفه‌ر