دارا حه‌سه‌ن: مه‌رج نیه له‌سه‌ر ته‌پڵی سه‌ری كه‌سه‌كه باران ببارێت
دارا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و
ماوه زۆره‌ی كه له‌و فه‌رمانگه‌یه به‌سه‌ری بردووه‌و ئێستا خه‌ڵكی
پێی ده‌ڵێن "پیاوی بارانه‌كه".
دارا حه‌سه‌ن له‌میانه‌ی
به‌رنامه‌ی "رۆژانه‌ی ئێن ئارتی" وتی ئه‌وان پێشبینی ده‌كه‌ن بۆ
كه‌شوهه‌واو مه‌رج نییه پێشبینیه‌كان به‌ته‌واوه‌تی راست ده‌ربچن.
هه‌روه‌ها
وتی "شه‌رتیش نییه ئه‌وه‌ی گوێی له‌پێشبينیه‌كانی ئێمه بێت كه
ده‌ڵێین باران ده‌بارێت، بارانه‌كه له‌سه‌ر ته‌پڵی سه‌ری ئه‌و كه‌سه
ببارێت، به‌ڵكو ئه‌وان له پێشبینیه‌كانیاندا ده‌ڵێن كه به‌بڕی جیاواز
له‌ناوچه جیاوازه‌كان باران ده‌بارێت".