ئۆباما دێته سلێمانی
هه‌میشه
چ وه‌ك سه‌ركرده كورده‌كان چ وه‌ك هاوڵاتیه‌كی ئه‌م ووڵاته خه‌ون
به‌وه‌وه ده‌بینین كه سه‌رۆكی ووڵاتێ سه‌ردانی ووڵاته‌كه‌مان بكات و هه‌ر
هیچ نه‌بێت بزانێ كه جێگه و ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه كه كۆمه‌ڵه مه‌خلوقێكی
له‌سه‌ر ئه‌ژیت كه پێیان ده‌ڵێن كورد , بۆ كێش كردنی ئه‌و سه‌رۆكانه‌ش بۆ
ووڵاته‌كه‌مان به‌رپرسانمان درێغیان نه‌كردوه تا ئێستا چه‌ندین سه‌رۆك و
سه‌ركرده‌ی ووڵاتان سه‌ردانی ووڵاته‌كه‌مانیان كردوه و زۆریش كوردستانیان
پێ خۆش بووه و هه‌میشه به باشی باسی ئاو هه‌وا و خاكیان كردوین لاشیان
سه‌یره كورد ئه‌وه‌نده پێش كه‌وتوه به ئاشكرا پیاو ده‌كوژن و به
دزیه‌وه ماچ و موچ و تێك ئاڵان ده‌كه‌ن
ئه‌وانه هه‌مووی به
جێگه‌ی خۆی خه‌ونێكی زۆر گه‌وره‌ی كورد هاته دی , ده‌شێ ئێوه باوه‌ڕ
نه‌كه‌ن به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم ئێوه‌ش كه‌یفی خۆتانه باوه‌ڕ ده‌كه‌ن یان
نا ئه‌م به‌یانیه گۆڤاری هینی ئه‌مریكایی نووسیبوی :
سه‌رۆك ئۆباما به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌ردانی كوردستان ده‌كات تایبه‌ت
شاری سلێمانی بۆ كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی زه‌خم له سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان
!!!
خه‌ریك بوو شه‌كره‌كه‌م به‌رزبێته‌وه ئاخه‌ر چۆن و كه‌ی و بۆ ؟
هه‌ر چۆنێك بێت خۆم گه‌یانده سه‌ر كۆمپیوته‌ر و خه‌تی نێته‌كه‌م دانا
سه‌یری فه‌یسبووك ده‌كه‌م كاكه بۆته ڕۆژی حه‌شر و هه‌ر كه‌سه و لای خۆی
به‌خێرهاتنی كاك ئۆباما ده‌كات به‌په‌له لیستی هاوڕێكانم سه‌یر كرد وه‌ك
جه‌ژن وابوو هه‌مووی سه‌وز بوو
له‌و سه‌وزانه یه‌كێكم ڕ‌اكێشا و ووتم ئه‌رێ كاكه خێره چی بووه ؟
ووتی بۆ نه‌تزانیوه خاڵه ئۆباما دێته سلێمانی
ووتم زانیوومه به‌ڵام بۆ خوا نه‌خواسته خۆ مامه گیان هیچی لێ نه‌هاتوه ؟
ووتی نه‌بابه ئه‌وه كه‌ی مه‌وزعه كاك ئۆباما بۆی بێته سلێمانی
ووتم ئێستا كاكه جه‌ڵده له دوای شتی ئاوا له پیاو ده‌دا‌ت تێمبگه‌یه‌نه ئه‌و كاك ئۆبامایه بۆ دێته سلێمانی
ووتی چیت لێ بشارمه‌وه تۆش خۆمانه‌یت ئه‌گینا ئه‌و خه‌به‌ره موهیمه به كه‌س ناڵێم به‌ڵام قه‌یدیناكه
كاكه برا ئه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی 400 سه‌ده‌ییه‌كه ته‌واو بووه و ئه‌ه
چـــــــــــــــــــــــــــــــــی؟
ن: ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی
rubernet.net