"پێویسته كورد داوای گره‌نتی له‌شیعه بكات"

ماڵپه‌ڕی
ڕۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانیی نیشتمانی
هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر دۆخی ئێستای عێراق به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی
له‌گه‌ڵ كورد گۆڕاوه.
(عادل عه‌بدوڵڵا) ئه‌ندامی فراكسیۆنی
هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه
بهNNA ڕاگه‌یاند، له‌كاتی ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانی سوننه‌كان، جۆرێك
له‌فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق دروستبوو، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا مالكی
په‌نا بۆ ئه‌وه ببات، ئه‌و به‌ره فراوانه‌ی دژی سیاسه‌ته‌كانی دروستبووه
كه‌می بكاته‌وه، بۆیه ئه‌و نه‌رمی نواندنه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ كورد
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دێت كه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵێك سازش بۆ كورد بكات،
وتیشی:"پێموایه ئه‌و سازشانه‌ی مالكی بۆ كوردی ده‌كات، نابنه هۆی
بنبڕكردنی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌نێوان‌و هه‌رێم‌و به‌غدا هه‌ن، چونكه متمانه
له‌نێوان هه‌ردوولادا نه‌ماوه‌و ده‌بێت دروستببێته‌وه".
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه، (فاتیح ئه‌حمه‌د داراغایی) ئه‌ندامی ئیئتیلافی فراكسیۆنه
كوردستانییه‌كان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، دوو
هۆكار بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا نه‌رمییه‌ك
له‌لێدوانه‌كانیاندا به‌دی بكرێت، ئه‌وانیش خۆپیشاندانی سوننه‌كان‌و
فشاره‌كانیان له‌سه‌ر حكومه‌تی مالكی، چونكه ده‌وڵه‌تی یاسا پێی باشتره
سازش بۆ كورد بكات نه‌وه‌ك سوننه‌كان، دروستبوونی ده‌نگێكی ناڕه‌زایی
یه‌كگرتووش له‌عێراق دژی ئه‌و تاكڕه‌وییه‌ی دروستبووه له‌عێراقدا
وایكردووه، جۆرێك له‌نه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا پیشان
بدرێت، وتیشی:"مه‌رجه‌عی شیعه‌كانیش بۆ دواجار هۆشداریداوه‌ته ئه‌ندامانی
ده‌وڵه‌تی یاسا، له‌گه‌ڵ كورددا نزیك بن‌و ئه‌و سازشه‌ی مالكی به‌نیازه
بیكات، به‌بڕوای مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ كورد بكرێت باشتره له‌وه‌ی بۆ سوننه‌كان
بكرێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان
له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زۆر گرنگه كورد ئه‌و
هه‌له له‌ده‌ستنه‌دا‌و به‌به‌ڵێنه‌كانی ڕابردووی شیعه نه‌خه‌ڵه‌تێت، بۆ
جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی گره‌نتی بدات.
هاوكات
(عادل عه‌بدوڵڵا) ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستان جه‌ختی
له‌وه‌كرده‌وه، كورد له‌ڕابردوودا ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌عێراق‌و
نزیككردنه‌وه‌ی كوتله سیاسییه‌كان‌و متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ستنه‌داوه،
به‌ڵام كورد داواكارییه‌كانی خۆی له‌بیر كردووه، وتیشی:"پێویسته له‌گه‌ڵ
ئه‌و داواكارییانه بین كه خۆپیشانده‌ران داوای ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێك
نه‌بین له‌و قه‌یرانه‌ی هه‌یه، داواكارییه‌كانی خۆمان پشتگوێ نه‌خه‌ین‌و
واز له‌مجامه‌لات بهێنین له‌گه‌ڵ به‌غدا، سه‌قفێكی زه‌مه‌نی زۆر كه‌م دیاری
بكه‌ین بۆ داواكارییه‌كانمان‌و پێداگری له‌داواكارییه‌كانمان بكه‌ین،
له‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ی لایه‌نگیری سیاسیی بكه‌ین".
سه‌ركرده‌یه‌كی
كوردیش كه نه‌یویستووه ناوی ببرێت به‌ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی
ڕاگه‌یاندووه، مه‌رجه‌عی شیعه‌كان گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر مالكی، تا
به‌سیاسه‌ته‌كانیدا بچێته‌وه‌و سازش بۆ سه‌ركردایه‌تیی كورد بكات،
به‌ئامانجی ڕازیكردنیان‌و گێڕانه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه بۆ دۆخی پێشووی، وه‌ك
زانراویشه مالكی ده‌ستیكردووه به‌سازشكردن بۆ كورد.
وته‌كانی ئه‌و
دوو په‌رله‌مانتاره له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه
خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی سوننه‌كان له‌پارێزگا سوننه‌نشینه‌كانی عێراق دژی
سیاسه‌ته‌كانی مالكی‌و حكومڕانی له‌عێراق ده‌ستیپێكردووه‌و چه‌ندین
داواكارییان خستۆته‌ڕوو.
بیلال جه‌عفه‌ر- NNA/