وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پشووی به‌هارو نه‌ورۆز ده‌كاته 12 رۆژ
وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی بۆنه‌كانی مانگی ئازار بۆ
خوێندكارانی ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی دیاری ده‌كات كه له 11ی مانگه‌وه بۆ
23 ی مانگ ده‌ستپێده‌كات.
كه‌مال نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی 12 رۆژی داناوه بۆ پشووی خوێندكارانی ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌ویش له 11- 3 بۆ 23-3-2013 ده‌بێت.
راشیگه‌یاند: پشووه‌كه‌ی خوێندكاران ته‌نها بۆ خوێندگاكانهو زانكۆ و پهیانگاكان ناگرێته‌وه.