كۆسره‌ت ره‌سوڵ: رێگربن له‌شه‌ڕ

به‌پێی
هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌میانه‌ی
كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌ید موحسین حه‌كیم و محه‌مه‌د
ته‌قی سه‌ركرده له ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی باڵای عیراق له‌هه‌ولێر،
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به پێویستزانی بۆ
چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی بڕگه‌و مادده‌كانی ده‌ستووری
عیراقی به باشترین و خێراترین چاره‌سه‌ر زانی بۆ كێشه‌كان.
كۆسره‌ت
ره‌سوڵ داوای له وه‌فده‌كه كردووه رێگربن له‌وه‌ی هه‌ر شه‌ڕێكی
تایه‌فی و مه‌زهه‌بی كه له عێراق رووبدات و مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی و
فیدراڵی به ئاقارێكی تردا ببات.