میكانیزمێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ر گرفتی كرێچێتی ده‌خرێته‌ڕوو
(كامه‌ران
ئه‌حمه‌د) بهNNA ڕاگه‌یاند، پرسی چاره‌سه‌ركردنی كرێچێتی له‌هه‌رێم،
زیاتر له‌سه‌نته‌ری شاره‌كاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌رسێ شاری (سلێمانی،
هه‌ولێر‌و دهۆك) بوونه‌ته چه‌قی كۆبوونه‌وه‌ی هاوڵاتیان، وتیشی:"پێویسته
پلانێك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دابڕێژرێت بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی كرێچێتی،
ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی ده‌ستپێكردنی كۆچێكی پێچه‌وانه‌وه له‌شاره گه‌وره‌كانی
هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان، چونكه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی
نیشته‌جێبوون‌و كرێچێتی، له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ئاسانتره".
(كامه‌ران
ئه‌حمه‌د) مامۆستای ئابوری له‌زانكۆی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،
ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی كشتوكاڵی‌و دروستكردنی كارگه‌ی وه‌به‌رهێنان
له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان، واده‌كات دانیشتوان ڕابكێشێت‌و هه‌موو كه‌سێك
به‌ره‌و شاره‌كان كۆچ نه‌كه‌ن، چونكه چه‌ند یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون
له‌سه‌نته‌ری شاره‌كاندا دروستبكرێت، ته‌نها به‌شێوه‌ی كاتی چاره‌سه‌ری
كێشه‌ی كرێچێتی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی پلانی حكومه‌تی هه‌رێم،
له‌مساڵیشیدا پێنج هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دروستده‌كرێن، به‌ڵام
به‌ده‌یان هه‌زار كه‌س وه‌ك كرێچی، ناوی خۆیان له‌كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌مافی
كرێنشینانی كوردستان تۆمار كردووه.
بیلال جه‌عفه‌ر- NNA/