بارزانی: به‌مزووانه لایه‌نه‌كانی عێراق له‌هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، شانده‌كه‌یان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی
یه‌كێتی ئه‌وروپا هاتووه‌ته هه‌رێم‌و نوێنه‌رایه‌تی (27) وڵاتی ئه‌وروپی
ده‌كات، تاوه‌كو ڕاوبۆچوونی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌باره‌ی ته‌نگژه‌كانی عێراق‌و
چاره‌سه‌ركردنی ئاگاداربن‌و له‌كۆبوونه‌وه‌ی (برۆكسل) بیخه‌نه‌ڕوو، كه
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت، وتیشی:"یه‌كێتی ئه‌وروپا
نیگه‌رانه له‌ته‌نگژه‌كانی عێراق‌و نابێته هاوپه‌یمانیی هیچ كه‌سێك،
ئه‌گه‌ر ڕێز له‌ده‌ستوور‌و ڕێكه‌وتنه‌كان نه‌گرێت".
باڵیۆزی
یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕاشیگه‌یاند، یه‌كێتییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی
گفتوگۆیه‌كی جدییه له‌نێوان لایه‌ن‌و پێكهاته‌كانی عێراق‌و ئاماده‌یی
هه‌موو هاوكارییه‌كه.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقیش
جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، ده‌بێت هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ له‌ژێر
چاودێریی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌نجامبدرێت.
لای خۆیشیه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێم
ئاماژه‌ی به‌و كێشه‌و ئاسته‌نگانه كرد، كه ڕووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی سیاسی
بوونه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاند، عێراق له‌ته‌نگژه‌یه‌كی قوڵدایه‌و پێویستی
به‌چاره‌سه‌ركردنێكی ڕیشه‌ییه، وتیشی:"سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌هۆی
جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستووره‌وه دروستبوون، چونكه وه‌ك پێویست لایه‌نه‌كان
پابه‌ندی ده‌ستوور نابن".
بارزانی ئاشكراشیكرد، بڕیاره كۆتایی ئه‌م
مانگه له‌سه‌ر داوای لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
فراوان له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، به‌مه‌به‌ستی (دیراسه‌كردنی ڕه‌وشه‌كه‌و
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته بنرێن).
سه‌رۆكی هه‌رێم له‌باره‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌وه ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆدان،
به‌ڵام به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن پێویسته سه‌رژمێرییه‌كی ورد له‌وڵاتدا
ئه‌نجامبدرێت‌و یه‌كێتی ئه‌وروپاش له‌وباره‌یه‌وه ڕۆڵی هه‌بێت.
و: بیلال جه‌عفه‌ر