"پێویسته نوسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا به‌پرسی كورد بێت"
سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌نیازه جارێكی دیكه نوسینگه‌ی
نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا بكاته‌وه، په‌رله‌مانتارێكی
كوردستانیش جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و نوسینگه‌یه به‌پرس‌و
خواستی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بێت، ئه‌وا ته‌نها وه‌كو ناو ده‌مێنێته‌وه.
(نوری
مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانی
نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی ناوه‌ند، نوسینگه‌ی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستانی له‌به‌غدا داخست، جگه له‌وه‌ی بووه هۆی ناڕه‌زایی
به‌رپرسانی كورد له‌هه‌رێم‌و ناوه‌ند، كێشه‌كانیشی به‌ره‌و ئاڵۆزتر برد،
به‌ڵام له‌ئێستادا مالكی به‌نیازه جارێكی دیكه ئه‌و نوسینگه‌یه
بكاته‌وه.
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌و چۆنیه‌تی
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی كورد، (عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود) ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره
نوسینگه‌و باره‌گایه‌ك به‌ناوی كورده‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی
كوردستان، پێویسته له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت،
به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌و باره‌گاو نوسینگانه نایاسایی‌و پێچه‌وانه‌ی
ده‌ستورن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی
بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌كه بدات له‌به‌غدا.
عه‌بدوڵڵای
حاجی مه‌حمود ڕوونیكرده‌وه، پێویسته حكومه‌تی عێراق، له‌وه تێبگات
كه ئاساییبونه‌وه‌ی بارودۆخ‌و پێشكه‌وتنی عێراق، به‌هاوكاری‌و
هه‌ماهه‌نگی هه‌موو پێكهاته‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت‌و
ناكرێت هیچ لایه‌نێك په‌راوێز بخرێت.