هێزی نه‌یزه‌كه‌كه‌ی ڕوسیا 30 هێنده‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هێرۆشیما بووه

زانایانی ناسا،
هێزی كه‌وتنه خواره‌وه‌و به‌یه‌كداكێشانی نه‌یزه‌كه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ
به‌رگه پۆشی زه‌ویدا به (30) هێنده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه
ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هێرۆشیما مه‌زه‌نده كردووه‌و قه‌باره‌ی نه‌یزه‌كه‌كه‌ش
وه‌ك ده‌ركه‌وتووه، تیره‌كه‌ی (17) مه‌تر بووه نه‌ك (15) مه‌تر وه‌ك
پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی (پۆڵ
چاودس)ی پسپۆڕ له‌توێژینه‌وه‌ی ته‌نه ئاسمانییه‌كانی خولگه‌ی زه‌وی
له‌ئاژانسی ئاسمانی (ناسا) ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و جۆره ڕووداوه هه‌ر 100
ساڵ جارێك دووباره ده‌بێته‌وه، نه‌یزه‌كه‌كه‌ی ڕۆژی 15 شوباتیش
له‌وانه ناچێت، كه له‌ساڵانی ڕابردوودا كه‌وتوونه‌ته سه‌ر زه‌وی.
ڕۆژی
15ی شوبات چه‌ند پارچه نه‌یزه‌كێك له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی ئۆراڵ‌و
هه‌رێمی (چیلیا بینیسك)ی ڕوسیا كه‌وتنه سه‌ر زه‌وی، به‌گوێره‌ی دوا
ئاماره‌كانیش زیاتر له (1200) كه‌س به‌پارچه به‌رد‌و زیخی ئه‌و ڕووداوه
گه‌ردونییه برینداربوون.
NNA