ئه‌م هه‌فته‌یه په‌رله‌مان بودجه ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات
بڕیارده‌ری
لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابووری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند،
دوێنێ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم په‌سه‌ندكرا‌و له‌م
هه‌فته‌یه‌شدا پرۆژه‌یاساكه ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت.
(دلێر
مه‌حمود) بهNNA ڕاگه‌یاند، تا ئێستا داڕشتنی كۆتایی بۆ پرۆژه‌یاساكه
نه‌كراوه‌و له‌دوو ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست به‌داڕشتنه‌وه‌ی ماده‌كانی
پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
(دلێر مه‌حمود) بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی:"داڕشتنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه به‌ڕۆژێك ناكرێت‌و كاتی پێویسته، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پرۆژه‌یاساكه ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت".
له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی كوردستاندا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی (61) په‌رله‌مانتار به‌رامبه‌ر به (32) ده‌نگی دژ، بودجه‌ی ساڵی (2013)ی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندكرا، كه بڕه‌كه‌ی زیاتر له (15) ترلیۆن دیناره.
بیلال جه‌عفه‌ر-NNA/