لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی كۆده‌بێته‌وه

پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به سه‌رپه‌رشتی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی ئه‌من و ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و پاراستنی هاوڵاتیان كرا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید كرایه‌وه هێزه‌كانی ناوخۆ له چوارچێوه‌ی یاسادا وه‌ك هه‌میشه رۆڵی خۆیان بگێڕن له‌سه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا و ئارامی هاوڵاتیان و رێگریكردن له‌هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێكدانی ئاسایشی هاوڵاتیان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه هه‌ر كه‌سێك ببێته‌هۆی نائارامی و تێكدانی ئاسایشی هاووڵاتیان رووبه‌ڕووی دادگا بكرێته‌وه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه ئاماژه كرا به‌وه‌ی به هاوكاری و پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌كانی ناوخۆ خۆشبه‌ختانه گروپه تیرۆریستییه‌كان نه‌یانتوانیوه هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی بكه‌نه ئامانج و ئه‌من و ئاسایشی هاوڵاتیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه هێزكانی ناوخۆ و ئاسایش هه‌وڵه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه زیاتر چڕ بكه‌نه‌وه به ئامانجی هه‌رچی زیاتر دوورخسته‌وه‌ی سلێمانی له ئه‌گه‌ری هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی. كۆبوونه‌وه‌كه رێنمایی دایه هێزه‌كانی ناوخۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست و یاسایی له‌گه‌ڵ رووداوه جۆراوجۆره‌كان بكه‌ن و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ پارێزگاریكردن بێت له سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان، هه‌روه‌ك سوپاسی هێزه‌كانی ناوخۆشیان كرد كه له‌ماوه‌ی رابردوو توانیویانه ئه‌ركه‌كانیان به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و له‌خۆبردووییه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن".
كۆبوونه‌وه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی شارستانی و یاسایی كرد له‌گه‌ڵ هه‌ر چالاكییه‌كی مه‌ده‌نی رێگه‌پێدراو.
خه‌ندان