بڕیاری گۆڕینی پاسه كۆنهكان لهسلێمانی ڕاگیرا

ئهمرۆ دووشهممه، ژمارهیهك له شۆفێرانی تەكسی هێلەكانی دەرەوەی شار، لە رێنمای گۆڕینی پاسە كۆنەكان بە پاسی مۆدێل بەرز نارهزاییان دهربڕیو خۆپیشاندانێكیان ئهنجامدا.
لهرونكردنهوهیهكی پارێزگای سلێمانیدا هاتوه، بەفەرمانی بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی كاركردن بە بریاری گۆڕینی پاسەكان لە سلێمانی راگیراوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا كوبوونەوەیەك بۆ هەمان مەبەست ئەنجام دەدرێت پشنیار بە سەروی خۆمان دەكەین بۆ چاككردنی ئەو بریارە و گونجاندنی لەگەڵ داواكاری شوفێران وخواستی شوفێرانی تاكسی لەبەرچاو دەگیرێت.
بهپێی راگهیهندراوهكه پێشتر لەكاتی بەرزكردنەوەی پێشنیاری گۆڕینی پاسەكاندا پرس بە پارێزگای سلێمانی نەكراوە.
پێشنیاری گۆڕینی پاسە كۆنەكان بە پاسی مۆدیل بەرز لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆوە دراوە، ئەویش بەمەبەستی باشتركردنی سیستمی هاتووچۆ و كەمكردنەوەی كێشەی ژینگە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە سەرنشینان، بەڵام شوفێرانی تاكسی نیگەرانن لەوەی كە پاسە كۆنەكان بگۆڕدێت بە پاسی 14 كورسی و مەترسی كەمبوونەوەی كارەكەیان دەكەن.
لەگربوونەوەی ئەمرۆی شوفێرانی تاكسی هێڵەكانی دەرەوەی شار لەبەردەم پارێزگای سلێمانی گرژی لەنێوان شوفێران و هێزەكانی پاراستنی چالاكییە مەدەنییەكاندا دروست بوو لەئەنجامدا شوفێرێك بە سوكی بریندار بوو وهاوكات هێزەكان 3 شوفێریان دەستگیر كردو پاشان ئازاد كران.
هاوڵاتی