توركیا یاسایەك لەبەرژەوەندی كورد‌و پەكەكە هەمواردەكات

وه‌زاره‌تی دادی تورکیا سه‌ڵاحه‌دین
ئه‌رگین وتی ئه‌و پـرۆژه یاسایه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
پـێشـکه‌شی کردووه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌م مانگه‌دا ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م
په‌رله‌مان بکرێت، ڕه‌نگه ببێـته مایه‌ی ئازادکردنی که‌سـانێـک
تاوانبارکراون به په‌یوه‌ندیکردن به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه.
وه‌زیری
دادی تورکیا وتیشی کارده‌کرێت بۆ ڕزگارکردنی وڵاته‌که له‌م کێشه‌یه‌و
هه‌روه‌ها بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێـگه له به‌رده‌م ئازادی ڕاده‌ربڕین‌دا.
گوتیشی
هه‌موارکردنه‌که له‌چوارچێوه‌ی پـێوەره‌کانی دادگای مافه‌کانی مرۆڤی
ئه‌وروپا ده‌بێت که ته‌نها هاندانی ڕاسته‌خۆ بۆ کاری تێرۆرسـتی به تاوان
داده‌نێت.
ئه‌گه‌ر هه‌موارکردنه په‌سه‌ندبکرێت، ده‌بێته مایه‌ی
خۆشـحاڵی ئه‌وروپا که به‌رده‌وام ڕه‌خنه له‌تورکیا ده‌گرێت له‌سه‌ر
زیندانیکردنی چالاکوانانی سیاسی و ڕۆژنامه‌وانان.
هەروەها
لەبەرژەوەندی كورد‌و پەكەكەشە كە زۆرجار بەبیانووی "هاندانی تیرۆر" چالاكوان
و رۆژنامەنوسانی كورد دەستگیردەكرێن بەهۆی پشتیوانی یان هاوسۆزییان بۆ
پەكەكە.
به‌پـێی یاسای نه‌هێشـتنی تێرۆر و یاسای سـزاکانی
تورکیا، بۆی هه‌یه که‌سێـک له‌سه‌ر نووسینی وتارێـک یان لێـدوانێـک
په‌یوه‌ندی به په‌که‌که‌وه هه‌بێت، بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ زیندانی بکرێت.
نها24