پێشمه‌رگه‌و یۆنامی كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه تاووتوێده‌كه‌ن

فه‌ریق (جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی عێراق به‌تایبه‌ت هه‌لومه‌رجی ئاڵۆزی پارێزگاكانی (دیاله، ئه‌نبار، سه‌لاحه‌دین، كه‌ركوك‌و نه‌ینه‌وا) تاووتوێكران.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، هه‌لومه‌رجی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم‌و سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێم بۆ به‌غداو جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه حه‌وت خاڵیه‌كه‌ی هه‌رێم‌و به‌غدا تاووتوێكراون.
ئه‌میندار وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ تاووتوێكردنی بارودۆخی خۆرئاوای كوردستان، هه‌لومه‌رجی گشتی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و توركیا‌و كشانه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه‌و پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی له‌توركیا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بووه‌و جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر گرنگیدان به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو ڕۆڵ‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئارامكردنه‌وه‌ی سنوره‌كان‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی گوندنشینان بۆ گونده‌كانی خۆیان‌و ئاوادانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان.
و: بیلال جه‌عفه‌ر