
كۆنگره‌ی
ژنانی ئامه‌د سازده‌كرێت
به‌شداربوویه‌كی كۆنگره‌كه ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریپێكردنی
ژنانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان، بڕیاره كۆتای ئه‌م مانگه له‌شاری
ئامه‌دی باكوری كوردستان، كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ژنانی ئامه‌د
به‌ڕێوه‌بچێت.
(سه‌میره محه‌مه‌د) به‌شداربووی كۆنگره‌كه بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، كۆنگره
شێوه‌یه‌كی زانستی‌و نێونه‌ته‌وه‌ی وه‌رده‌گرێت، به‌سه‌رجه‌م دیالێكته
جیاجیاكان، كۆمه‌ڵێك بابه‌ت ده‌خرێته به‌رباس‌و لێكۆڵینه‌وه‌و بۆ
ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێت، وتیشی:"شاری ئامه‌دی باكوری
كوردستان سه‌نگ‌و قورسایی خۆی هه‌یه له‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یدا،
به‌شداریكردنی ژنانیش جۆرێكه له‌خه‌باتی ژن ، گرێ‌دراو به‌خه‌باتی
نێونه‌ته‌وه‌یی".
(سه‌میره محه‌مه‌د) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌كۆنگره‌كه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌ك
ده‌رباره‌ی به‌شداریكردنی سیاسی ژن له‌باشوری كوردستان‌و ڕێگریه‌كانی
به‌رده‌م ژنان ده‌خاته‌ڕوو.