ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی‌و لایه‌نه‌كان

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم باسی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا كرد‌و ئاماده‌بووانی له‌ڕه‌هه‌نده‌كانی قه‌یرانی سیاسیی عێراق ئاگادار كرده‌وه‌و ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر‌و به‌غدای به‌ده‌ستپێكێك زانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌و مه‌رجه‌ی بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بارزانی ئاماژه‌شی به‌پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا كرد‌و به‌ده‌رفه‌تێكی باشی زانی، بۆ ئه‌وه‌ی دۆزی ڕه‌وای كورد له‌توركیا به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت، هیواشیخواست، لایه‌نه‌كان به‌وردی‌و به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئاشتیی بكه‌ن له‌توركیا‌و هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ن، دواتر بارودۆخی سوریا‌و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان‌و پرسی ده‌ستوور‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم تاووتوێكران.
له‌باره‌ی بارودۆخی سوریاشه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێم داوای له‌لایه‌نه سیاسیه كوردییه‌كانی سوریا كرد، به‌برایه‌تی‌و لێكتێگه‌یشتن‌و هاوكاریی، كار بۆ مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد بكه‌ن.
بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێم‌و پرسی ده‌ستوور‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم، ته‌وه‌ری دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون، له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم، بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی بوونی ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ تۆكمه‌تربوونی پرۆسه‌ی سیاسی‌و دام‌و ده‌زگای ئیداریی‌و سیادی هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆیشیه‌وه، (عه‌دنان موفتی) سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌دوورو درێژی قۆناغه‌كان‌و ورده‌كاریی ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووس‌و پرۆسه‌ی ده‌نگدان‌و ته‌واوكردنی قۆناغه یاساییه‌كانی تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ی ده‌ستوور له‌خولی پێشووی په‌رله‌مان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه شیكرده‌وه.
دوای گفتوگۆیه‌كی چڕ له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌موان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، پێویستی یه‌كڕیزی لایه‌نه‌سیاسییه‌كان كرده‌وه‌و پاڵپشتیی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا دووپاتكرده‌وه.
سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شداربووه‌كان-یش هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، گرفته سیاسییه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم، به‌ڕۆحێكی هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی چاره‌سه‌ر بكرێن‌و ڕێز له‌ئیراده‌ی گه‌ل بگیرێت.
و: بیلال جه‌عفه‌ر