پرۆژە یاسایەكی گرنگ لەبەرژەوەندی پێشمەرگە پەسەندكرا
به بۆنه‌ى 51-ه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى مامۆستایانى
كوردستانه‌وه، به گه‌رمى پیرۆزبایى له سكرتاریه‌تى یه‌كێتیى مامۆستایان و
سه‌رجه‌م مامۆستایانى كوردستان ده‌كه‌ین. دامه‌زراندنى یه‌كێتیى
مامۆستایانى كوردستان وه‌رچه‌رخانێك بوو بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى مامۆستایانى
كوردستان له چوارچێوه‌ى كارى ڕێكخراوه‌ییدا كۆ ببنه‌وه و به‌رنامه و
پلان بۆ ڕه‌وتى په‌روه‌رده و فێركردن و دابینكردنى مافه‌كانى مامۆستایان
دابنێن.
مامۆستایان شانبه‌شانى ئه‌ركى پیشه‌یى خۆیان، هه‌رگیز له ئه‌ركى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى و شۆڕش و قوربانیدان دانه‌بڕاون و چه‌ندین شه‌هیدیان داوه. له سه‌رده‌مى شۆڕشدا ده‌یان قوتابخانه له ناوچه ئازادكراوه‌كان هه‌بوون و له ژێر بۆردومانى فڕۆكه و تانك و هێرشى دوژمنان‌دا، مامۆستایانى كوردستان نه‌یانهێشت ڕه‌وتى په‌روه‌رده و فێركردن بوه‌ستێت، دواى ڕاپه‌ڕین و سه‌رده‌مى ئابڵووقه‌ى ئابووریش به هه‌مان شێوه، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێم هه‌میشه خۆى به قه‌رزارى مامۆستایان زانیوه و به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه به پیر داواكانیانه‌وه بچێت.
دووباره پیرۆزبایى گه‌رممان له یه‌كێتیى مامۆستایان و سه‌رجه‌م مامۆستایانى كوردستان ده‌كه‌ین، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین له ئه‌ركه پیرۆزه‌كه‌یاندا كه پێگه‌یاندنى نه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ و دواڕۆژى كوردستانه.