وهزارهتی پێشمهرگه ههڵوێست لهبارهی كشانهوهی پهكهكه ڕادهگهیهنێت
ئهمڕۆ
ئهمینداری گشتی وهزارهتی پێشمهرگهی ههرێم لهڕاگهیهندراوێكدا
لهبارهی كشانهوهی گهریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه)
بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، ڕاوبۆچوون وهەڵویستی وەزارەتی پێشمەرگەی
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی
ئەم پرۆسە ئاشتەوایەی نێوان حكومەتی توركیا وپارتی كرێكارانی كورستان بە
شێوەی گشتی ، هەمان ڕاوبووچون وهەڵویستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
وحكومەتی هەرێمی كوردستانە.
ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانی
فەریق جەبار یاوەر مەندە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
وئەندام ووتەبێژی فەرمی
فەرماندەیی گشتی هێزەكانی پاراستنی هەرێم
لەبارەی :
كشانەوەی هێزە چەكدارەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (pkk)
وهەنگاوەكانی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا
پرسیارێكی
زۆر و جۆرا وجۆر ولەلایەنی جیاجیادا ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی
هەرێمی كوردستان دەكرێت لە بارەی كشانەوەی هێزە چەكدارەكانی پارتی
كرێكارانی كوردستان (pkk) بۆ ناو سنور وخاكی هەرێمی كوردستان (كە بەپێی
دەستور سنور وخاكی هەرێم بەشێكە لە سنور وخاكی دەوڵەتی فیدرالی عێراق) ولە
پرسیارەكانیشدا داوا دەكرێت هەڵوێستی وەزارەتی پێشمەرگە لەو بارەوە دیاری
بكرێت ، لێرەدا ولەو بارەوە ئەم ڕوونكردنەوە پێشكەش دەكەین :
حكومەتی
توركیا وپارتی كرێكارانی كوردستان ماوەێكە لە گفت وگۆدان ولەم دواییەدا
ولەسەر ڕۆشنایی ڕێكەوتنێكی هاوبەش لەنێوانیاندا ، لەقۆناغێكی سەرەتایی دان
لە پرۆسەی جێبەجێكردنی پلانێكی چارەسەر كردنی كێشەی مافی نەتەوەیی گەلی
كوردان لە توركیا كە هەنگاوی یەكەمی ئەم پرۆسەیە بە ئاگر بەست وڕاگرتنی شەر
دەستی پێ كرد ولە دوای ئەوەدا ئازاد كردنی دیلەكانی سوپای توركیا لەلایەن
پارتی كریكارانی كوردستانەوەو ولەپاشاندا ئازاد كردنی گیراوەسیاسیەكانی
كورد لە زیندانەكانی توركیا ولەئێستاكەدا دەست پێ كردنی سەرەتایی هەنگاوی
یەكەمی كشانەوەی هێزە چەكدارەكانی پارتی كریكارانی كوردستان لە ناو قوڵای
خاكی توركیاوە بۆ بنكە وبارەگا لە مێژینەكانی خۆیان لە سنورەكانی نێوان
(عێراق – ئێران ،عێراق – توركیا) كە ئەو ناوچە سنوریانە دەكەونە سنوری
جوگرافی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ، وحكومەتەكانی ئەو دەوڵەتە دیاری
كراوانەدا بە حكومەتی هەرێمی كوردستانیشەوە ئاگاداری ئەو ڕاستیەن كە ئەو
ناوچە سنوریانەی دیاری كران ، جێگای حەوانەوەی پێشتری هێزەكانی چەكداری pkk
وئێستاكەی هێزە كشاوەكانیان بووە وقەت نەبەڕەزامەندی ونەبەمۆڵەتی فەرمی
هەرێمی كوردستان وهیچ دەوڵەتێك لەو ناوچانەدا جێگیر نەكرابوون وقەتیش ئەو
ناوچانە لە ژێر كونتڕۆلی سەربازی وئەمنی هیچ كام لەو وڵاتانە وهەرێمی
كورستانیش نەبوەو وئەو هەلومەرجە دیاری كراوە لەوناوچانەدا هی ئێستاكە نی
یە بەڵكو هی چەندها ساڵی پێش ئێستاكەیە وئەم ڕاستیەش لای هەموو لایەك
ئاشكرایە .
ڕاوبۆچوون وهەڵویستی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی
كوردستان لە بارەی ئەم پرۆسە ئاشتەوایەی نێوان حكومەتی توركیا وپارتی
كرێكارانی كورستان بە شێوەی گشتی ، هەمان ڕاوبووچون وهەڵویستی سەرۆكایەتی
هەرێمی كوردستان وحكومەتی هەرێمی كوردستانە . كە بەردوام ڕیگای دیالۆك وكفت
وگۆ بۆ چارەسەر كردنی كێشەی كورد لەگەڵ دەولەتان بەبژاردەی ڕاست ودروست
زانراوە ودەزانرێ لەم قوناغە مێژوویەی ئێستاكەدا وڕێگای یەكلا كردنەوەی
كێشەكە لەلایەن هەرلایەنێك بە زەبری بەكارهێنانی چەك وتوندوتێژی بە
بژاردەێكی ناڕاست ونادروست لەم سەردەمەدا زانراوە ودەزانرێت ولەبارەی
هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆسەی ئاشتی نێوان حكومەتی توركیا وپارتی
كریكارانی كوردستان لە ئێستاكەدا ، جارێكی تر جەخت دەكینەوە كە وەزارەتی
پێشمەرگە وەكو بەشێك لە حكومەتی هەرێمی كورستان هەمان ڕاوبوچوون وهەڵوێستی
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وحكومەتی هەرێمی كوردستانی پێشترو ئێستاكەی
هەیە كە پشتیوانی لە پرۆسەی چارەسەر كردنی ئاشتیانەی كێشەی مافی نەتەوەیی
كورد دەكات لە توركیا ووڵاتانی تر وبەتایبەت پشتیوانی لەم پرۆسە ئاشتەوایەی
ئێستاكەدا دەكات كەهەیە لە نێوان حكومەتی توركیا وپارتی كریكارانی
كوردستان ودیارە بەپێی ئەم پرۆسەیەو ئەم ڕیكەوتنە هەنگاوی یەكەمی پرۆسەكە
ڕاگرتنی شەڕ بووە ودواهەمین هەنگاوی پرۆسەكە فرێدانی چەكە لەلایەن
هەموولایەنەكانەوەیە وچارەسەری كردنی كێشەكەیە بەشێوازێكی سیاسیانە كە ئەمە
هیوا وئامانجی هەموو لایەكی ئاشتی خوازە .